فڕۆکەکانی توركیا ئامێدی بۆردومان دەکات

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەکانی توركیا سنوری گوندی مژێ یان لەچیای گارەی سەر بە قەزای ئامێدی بۆردومانکرد و تائێستا زیانە گیانی و ژینگەییەکان نەزانراون، بەڵام دەیان سەر مەڕی ئاژەڵدارێک کوژراون. بۆردومانەکە ترس و دڵەڕاوکێی دروستکردووە.

 بەرەبەیانی ئەمڕۆ  فڕۆکەکانی تورکیا سنوری گوندی (مژێ)یان لەبناری چیای گارە بۆردومانکردووە و تائێستا زیانەکان نەزانراون، بەڵام بۆردومانەکە ترسی لای خەڵکی گوندەکە دروستکردووە.

23ی ئەم مانگەش فڕۆکەکانی تورکیا گوندەکانی میسا بەگ و بیشیلێیان لە بناری چیای مەتین و گەلی قومری و سەرێ حەمێ لە نزیک گوندی هرورێ کێستەیان لەسنوری ناحیەی کانی ماسێ بۆردومانکرد.

لە 23-04-2021 سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و زەوینی بۆ سەر ناوچەکانی ئاڤاشین، زاپ، مەتین و حەفتانین بۆ سەر گەریلاکانی پەکەکە دەستپێکردوە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بەر گوندنشینانی سنورەکە کەوتوە و چەند گوندێک چۆڵکراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار