وەزارەتی تەندروستی: 9 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە 7523 پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجامدراون و لەو ژمارەیەش 570 توشبووی نوێ تۆمارکراون و 9 توشبووی پەتاکەش مردون.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 570 توشبووی نوێ تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لەسنوری پارێزگای دهۆک بوون.
ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا 491 توشبوو چاکبونەتەوە و 9 توشبووی پەتاکەش مردون کە بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بون سلێمانی 4 کەس، گەرمیان 3 کەس و لە راپەڕینیش 2 توشبوو مردوە.

بابهتی پهیوهندیدار
