لەئاڤاشین سێ سەربازی تورکیا کوژران

5 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى 

هەپەگە ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگەدا لە ئاڤاشین، سێ داگیرکەر بەسزاگەینران و داگیرکەرێکش بریندارکرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە ئاڤاشین و هەرێمەکانی دیکەی شەڕ، راگەیەنراوێکی بلاوکردەوە.

لە ڕاگەینراوەکەدا هاتووە : لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە ئاڤاشین، ٢٣ی حوزەیران کاتژمێر ٠٥:٠٠ تاوەکو ٢٤ی حوزەیران کاتژمێر ٢٠:٠٠ سەنگەرەکانی شەڕ لە دەڤەری وەرخاڵێ بۆردومانکران.

٢٤ی حوزەیران کاتژمێر ١٢:٠٠ لەدژی داگیرکەران کە دەیانویست بۆ ناو سەنگەرەکانی شەڕ پێشڕەوی بکەن، چالاکی ئەنجامدران. لە بەرەی یەکەمدا چالاکی بە چەکی سووک ئەنجامدرا، لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا، لە بەرەی دووەمیشدا لە داگیرکەراندرا و لەوێش داگیرکەرێک سزادرا، تاوەکو کاتژمێر ١٧:٠٠ ناو بە ناو شەڕ بەردەوام بوو، دواتر داگیرکەران بە ناچاری پاشەکشەیان کرد و سەنگەرەکانی شەڕ بە فڕۆکە بۆردومانکران. کاتژمێر ٢١:٣٠ کۆمەڵێک داگیرکەر کە دەستیان بە جووڵە کردبوو، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج، ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی کە کوژران و بریندارکران نەزانرا، لە هەمانکاتدا بە چەکی قۆڕس بە هەلیکۆپتەری شەڕ و سکۆرسکی هێرش ئەنجامدرا و هەوڵدرا پێشڕەوی بکەن.

٢٣ی حوزەیران کاتژمێر ٠٧:٣٠ لە گۆڕەپابی گردی سۆر لەدژی داگیرکەران کە هەوڵیاندا بۆ ناو سەنگەرەکانی شەڕ پێشڕەوی بکەن چالاکی ئەنجامدرا، لەوێ داگیرکەرێک سزادرا و داگیرکەرێک بریندار بوو، داگیرکەران کە گورزی گەورەیان بەرکەوت، کشانەوە.

لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، هەپەگە ئاشکرای کردووە:

٢٤ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ١٩:٤٠ و ٢١:٣٠ هێلیکۆپتەرەکان لەسەر ئاسمانی گردی سلێمان دەستیان بە جموجووڵ کرد و ئاڵۆگۆڕیان بە هێزەکانیان کرد، هەمان شەو کاتژمێر لەنێوان ٠١:٠٠ و ٠١:٣٠ گردی سۆر و دەوروبەری گوندی هەرکێ و گۆڕەپانی وەرخاڵێ بە هێلیکۆپتەری شەڕ بۆردومان کران.

٢٤ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٢٢:٠٠ و ٠١:٠٠ هێلیکۆپتەرەکان لەسەر ئاسمانی گۆڕەپانەکانی قاشورێ و زەویەکانی گوندی ئۆرێی مەتینا دەستیان بە جووڵە کرد، گوندی ئۆرێ هەم بە هەلیکۆپتەر و هەم بە تۆپ و هاوەن لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە بۆردومانکرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار