ئەمڕۆ پڕۆژەی شامی نوێ لەبەغدا بەڕێوەدەچێت
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەمڕۆ یەکشەممە کارەکانی لوتکەی عێراق، ئوردن و میسر لەبەغدا دەستپێدەکات و هەرسێ وڵات لەبارەی پڕۆژەی شامی نوێ بۆ پەرەپێدانی ئابووری و یەکخستنی تواناکان گفتوگۆ دەکەن.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ئەمڕۆ کارەکانی لوتکەی عێراق، ئوردن و میسر لەبەغدا دەستپێدەکات، لەو دیدارەدا کاراکردنی رێککەوتننامەکان بڕیاری لەسەر دەدرێت کە لە دوو لوتکەی رابردوو لەقاهیرە و عەممان رەشنوسەکەی گەڵاڵە کراوە.
پێشوتر مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، پڕۆژەی شامی نوێ لەسەر شێوازی هەماهەنگی وڵاتانی ئەوروپی داڕێژراوە و بەغدا و قاهیرە بەیەکەوە دەبەستێتەوە و دواتریش عەممان دێتە ناو رێککەوتنەکە.
پڕۆژەی شامی نوێ وەک پسپۆڕانی ستراتیژی باسی دەکەن، بریتییە لە کۆکردنەوەی تواناکان بۆ پەرەپێدانی ئابووری و وەبەرهێنان لەهەرسێ وڵات، بەجۆرێک عێراق بەبوونی سامانێکی نەوتی زۆر پشتیوانی دارایی بۆ پڕۆژەکە دەستبەردەکات، میسریش کەخاوەن سەرمایەیەکی مرۆیی گەورەیە لەئاستی مرۆیی دەستبەری پڕۆژەکە دەکات، هەروەها ئوردن بەهۆی پێگەی جوگرافی بەشدارە لەپڕۆژەکەدا کە عێراق و میسر بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
ئاماژە بەوەش دەکەن، " ئامانجی سیاسی پرۆژه‌كه ئه‌وه‌یه كوتله‌یه‌كی سیاسی له شێوه‌ی یه‌كێتى ئه‌وروپا دروست بكرێت، به ناوی یه‌كێتی عه‌ره‌بی ، له‌سه‌ر بنه‌مای شوناسی نه‌ته‌وه‌یی دور له مه‌زهه‌بی ، كه له‌دوور مه‌ودادا ئامانجی سیاسی زۆر گه‌وره به‌دی ده‌هێنێت، له گرنگترینیان دورخستنه‌وه‌ی توركیا‌و ئێرانه له ناوچه‌كه و، دروستكردنی هێزێكی تازه‌ی میانره‌وه‌ی هه‌رێمی به‌لانی كه‌م مه‌ترسی نییه له‌سه‌ر ئاسایشی ئیسرائیل".
بڕیاربوو 27ی ئازاری ئەمساڵ کۆبونەوەی لوتکەی عێراق، ئوردن و میسر لەبەغدا بەڕێوەبچێت، بەڵام رۆژێک پێش وادەی دیدارەکە، کۆبوونەوەکە دواخرا بەهۆی روداوی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە پارێزگای سوهاجی باشوری میسر کە بەهۆیەوە بەگوێرەی ئامارەکانی دەسەڵاتدارانی تەندورستی لەو کاتەدا 32 (سی و دوو کەس) مردن.
