لەپێنجوێن خۆپیشاندەران رێگەی دەروازەی باشماخ و سەیرانبەن دادەخەن
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەشێک لەهاوڵاتیانی پێنجوێن لەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەوە دژی کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی خۆپیشاندانیان دەستپێکردوە و بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان و فشارخستنەسەر لایەنی پەیوەندیداریش، رێگەی سەرەکی هەردوو دەروازەی باشماخ و سەیرانبەن-یان داخستووە.
ماوەی چەندین ساڵە کارەبای نیشتیمانی لەسنوری قەزای پێنجوێن 24 کاتژمێر بەهاوڵاتیان دراوە، بەڵام ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی سێ کاتژمێر کەمکراوەتەوە و ئەوەش ناڕەزایی هاوڵاتیانی لێکەوتووەتەوە و داوا دەکەن دۆخی کارەبا هاوشێوەی پێشووتری لێبکرێتەوە.
بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان و فشارخستنەسەر لایەنی پەیوەندیداریش، خۆپیشاندەرانی پێنجوێن رێگەی سەرەکی هەردوو دەروازەی باشماخ و سەیرانبەن-یان داخستووە.
بابهتی پهیوهندیدار
