فەرمانبەرانی کارەبای سلێمانی بایکۆتی دەوام دەکەن
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد.
فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی بەهۆی زیادکردنی دەوام و بەردەوامبوونی لێبڕینی مووچە، وەکو ناڕەزایەتییەک بڕیاریانداوە بایکۆتی دەوام بکەن.
هەفتەی رابردوو لەچەند دامەزراوەیەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەوامی نۆرە هەڵگیرا کە ساڵی 2020 بەهۆی دۆخی کەرەنتینە و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەروەها قەیرانی داراییەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دەوامی نۆرەی دا.
بەرێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی 600-700 فەرمانبەری هەیە و 17 تیمی چاککردنەوەی کارەباشی هەیە.
بابهتی پهیوهندیدار
