مه‌کته‌بى سیاسى پارتى راگه‌یه‌ندراوێک بڵاو ده‌کاته‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌کته‌بى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان، راگه‌یاندراوێکى له‌باره‌ى هێرشه موشه‌کیه‌که‌ى دوێنێى سه‌ر شارى هه‌ولێر بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:" به‌رپرسیاریه‌تى له ئه‌ستۆى حکومه‌تى فیدڕاڵییه رێگرى له‌و گروپ و ھێزانه بکات".
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 27ى حوزه‌یرانى 2021، له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا مه‌کته‌بى سیاسیى پارتی ئاماژه به‌وه کراوه که به‌ره‌به‌یانى دوێنێ 26ى (حوزه‌یران/6) له رێگه‌ى سێ درۆن (فڕۆکه‌ى بێ فڕۆکه‌وان)ه‌وه هێرشکرایه سه‌ر شارى هه‌ولێرى پایه‌ته‌خت، که بوه هۆى زیانگه‌یاندن به ماڵ و موڵکى هاوڵاتیان له گوندى پراغ نزیک کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌لائۆمه‌ر.
هه‌روه‌هائه‌وه خراوه‌ته‌روو که"ئه‌م کاره تیرۆریستییانه‌ى ئه‌و گروپه تێکده‌ر و له‌یاساده‌رچوانه به توندى سه‌رزه‌نشت و سه‌رکۆنه ده‌که‌ین و پێمانوایه پێویسته بۆ له‌مه‌ودوا هه‌مو لایه‌ک و له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان و حکومه‌تى فیدراڵی، به جیددى کار بکه‌ن بۆ به‌دواداچون و لێپێچینه‌وه و رێگرتن له‌و جۆره کار و په‌لاماره تیرۆریستییانه، که مه‌به‌ست لێیان، نانه‌وه‌ى پشێوى و تێکدانى سه‌قامگیرى و ئه‌منیه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌گ.
هاوات، مه‌کته‌بى سیاسى پارتى ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که ئه‌و کار و کرده‌وه نایاسایى و تێکده‌رانه بۆ چه‌ندینجاره دوباره ده‌بنه‌وه، "به‌رپرسیاریه‌تى له ئه‌ستۆى حکومه‌تى فیدڕاڵییه رێگرى له‌و گروپ و ھێزانه بکات، که مه‌رامیان تێکدانى سه‌قامگیریى کوردستان به تایبه‌تى و عێڕاقه به گشتی".
