یونامى: سیستمى دادوه‌رى هه‌رێمى کوردستان پێویستى به چاکسازییه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نووسینگه‌ى نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ هاوکاریکردنى عێراق له هه‌ولێر (یونامی) له‌باره‌ى بڕیارى سزادانى رۆژنامه‌نوسانى بادینان له تویتێکدا رایگه‌یاند:" هه‌رێمى کوردستانى عێراق پێویستى به چاکسازییه‌کى به‌په‌له‌ى دادوه‌رى و دامه‌زراوه‌یى هه‌یه".
نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ هاوکاریکردنى عێراق له هه‌ولێر (یونامی) له‌تویتێکدا که به‌زمانى ئینگلیزى و کوردى بڵاویکردووه‌ته‌وه که:"بڕیارى دوێنێى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان به‌داخه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ پشتڕاست ده‌کاته‌وه که هه‌رێمى کوردستانى عێراق پێویستى به چاکسازییه‌کى به‌په‌له‌ى دادوه‌رى و دامه‌زراوه‌یى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا رێگه له‌م جۆره له هه‌ڵه‌ى دادوه‌رى بگرێت".
دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان بڕیارى کۆتایى له‌باره‌ى حوکمدراوانى بادینان ده‌رکرد، به‌و پێیه‌ش هه‌ر یه‌که له‌و رۆژنامه‌نوس و چالاکوانانه به شه‌ش ساڵ زیندانیکردن سزا دران.
