که‌نه‌دا: په‌سه‌نکردنى سزادانى رۆژنامه‌نوسانى بادینان بێئومێدى کردین

5 ساڵ لەمەوپێش




هاوڵاتى

‌سه‌رۆکى نوسینگه‌ى که‌نه‌دا له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند که‌ بڕیاره‌که‌ى دوێنێى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌ولێر له‌باره‌ى په‌سه‌ندکردنى سزاى شه‌ش ساڵ زیندانیکردنى رۆژنامه‌نوسان وچالاکوانانى بادینان بێ ئومێدى کردین.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 28ى حوزه‌یرانى 2021، ئاشلى دیورک سه‌رۆکى نوسینگه‌ى که‌نه‌دا له‌ هه‌ولێر له‌ تویته‌رى خۆى نوسیویه‌تى: "بێ ئومێدبوین له‌گه‌ڵ بڕیارى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێم له‌ باره‌ى په‌سه‌ندکردنى زیندانیکردنى شێروان شێروانی، شڤان سه‌عید، ئه‌یاز که‌ره‌م، هه‌ریوان عیسا و گۆهدار زێباری".

هه‌روه‌ها نوسیویه‌تى:" رێگرى نه‌کردن له‌ رۆژنامه‌نوسان نیشانه‌ى کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى کراوه‌ و رۆشنگه‌ره‌".


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار