له كه‌ركوك ژماره‌یه‌ك مۆڵگه‌ی داعش ته‌قێندرانه‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق، دره‌نگانی شه‌وی رابردو، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه، سێ مۆڵگه و حه‌شارگه‌ی چه‌كدارانی داعشیان له باشوری كه‌ركوك كرده ئامانج و سه‌رجه‌میان ته‌قانده‌وه.
ئەمڕۆ سێشەممە 29ی حوزه‌یرانی 2021، له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌شی هه‌واڵگری و تیمه‌كانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، له‌ناوچه‌ی (ئه‌بو ششه‌حمه" و ناوچه‌كانی سنوری ناحیه‌ی ره‌شادی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك، سێ مۆڵگه و حه‌شارگه‌ی چه‌كدارانی داعشیان كرده ئامانج.
راشیگه‌یاند، ئه‌و سێ مۆڵگه‌یه‌ی ته‌قێندراونه‌ته‌وه، بابه‌تی خۆراكی و كۆمه‌ڵێكی زۆر كه‌لوپه‌ل و جلوبه‌رگی چه‌كدارانی داعشیان تێدابوه و ده‌ستیش به‌سه‌ر 2 (دو) ماتۆڕسكیل گیراوه، سه‌رجه‌م مادده و كه‌لوپه‌له‌كانیش له‌لایه‌ن تیمێكی ئه‌ندازیاریه‌وه له‌ناوبراون.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق روی له‌زیادبون كردوه، هێزه ئه‌منیه‌كانیش ژماره‌یه‌ك ئۆپراسیۆنی فراوانیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی بنبڕكردنی شانه نوستوه‌كانی داعش ده‌ستپێكردوه.
