وەزیری دارایی داهاتی حکومەتی هەرێم ئاشکرا دەکات

5 ساڵ لەمەوپێش



 

  هاوڵاتى

 وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لەکۆبوونەوەی شەوی رابردووی پەرلەماندا رایگەیاند، داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار 795 ملیار دینار بووە (داهاتی نەوت 494 ملیار دینار، داهاتی ناوخۆ 301 ملیار دینار)، كۆی خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لەمانگێکدا 812 ملیار دینارە، دەشڵێت، "حكومه‌تی ئێستای هه‌رێم به‌رپرس نییه‌ لەژمارەی موچەخۆران و گرێبه‌سته‌كان".

ئاوات شێخ جەناب لەبارەی داهاتی ناوخۆ بەگوێرەی پارێزگاکانیش ئەوەی خستەڕو، "داهات لەسەر ئاستی پارێزگاكان بەمشیوەیەیە پارێزگای هەولێر و دهۆك : 123 ملیار دینار  و داهاتی ناوخۆی پارێزگای سلێمانییش 94 ملیار دینار بووە".

لەبارەی ژمارەی موچەخۆرانیش وەزیری دارایی وتی، "ئه‌م سیستمه‌ سیاسیه‌ی هه‌رێم به‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌بێت هه‌مومان هه‌وڵی پاراستنی بده‌ین، ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێمه‌ له‌ ساڵی 1992 نزیكه‌ی 140.000  موچه‌خۆری هه‌بوو، 84 ملیۆن دینار پاره‌ی موچه‌ بووه‌، به‌ڵام ئێستا ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران گه‌یشتوه‌ته‌ ملیۆنێك و 250 هه‌زار موچه‌خۆر".

باسی لەوەشکردووە، "42%ی داهاتی نه‌وتمان بۆ ره‌وانه‌ ده‌كرێت، 58%ی داهاته‌كه‌ بۆ كۆمپانیاكان ده‌ڕوات، ئه‌م گرێبه‌سته‌ش نه‌ ئێمه‌ وه‌ك وه‌زیره‌كان و نه‌ ئه‌م كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كردوویانه‌، پابه‌ندیه‌كانی حكومه‌ت له‌ ساڵی 1992 بۆ ئێمه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ به‌رپرس نین".

ئاوات شێخ جه‌ناب ئەوەشی خستەڕو، "ئه‌م موچه‌ زل و زه‌به‌لاحه‌ی بوه‌ به‌ملی كابینه‌ی نۆیه‌مه‌وه‌، ئێمه‌ له‌كابینه‌ی هه‌شته‌م وه‌رمان گرتوه‌ و له‌گه‌ڵ خۆمان نه‌مانهێناوه‌، ئێمه‌ هاتوین به‌شێك بین له‌چاره‌سه‌ر نه‌ك به‌شێك بین له‌زیادكردنی كێشه‌كان".

وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان داواشیکرد، "له‌جیاتی موزایه‌ده‌كردن واباشتره‌ كه‌شێكی سیاسی باش دروستبكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی به‌ره‌و پێش ببه‌ین، له‌هه‌مو شتێك كه‌ بۆ چاكسازی ده‌چین، ده‌وله‌ی عه‌میقه‌ هه‌یه‌، ئێمه‌ هه‌مومان له‌كه‌شتیه‌كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ین، ئه‌گه‌ر كورد و كوردستانمان خۆش بوێت، واباشتره‌ له‌سه‌ر زانیاری ورد قسه‌ بكه‌ین".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار