كازمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری كاره‌بای په‌سه‌ندكرد
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ماجد مه‌هدی حه‌نتوشی له پۆستی وه‌زیری كاره‌با په‌سه‌ندكرد.
مسته‌فا كازمی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ماجد مه‌هدی حه‌نتوشیی په‌سه‌ندكردوه، كه به‌هۆی خراپی ره‌وشی كاره‌با و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی هاوڵاتیانه‌وه نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردبو.
له‌چه‌ند رۆژی رابردودا، به‌هۆی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌ژماره‌یه‌ك پارێزگای عێراق به‌هۆی خراپی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری كاره‌با، ماجد مه‌هدی حه‌نتوش نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به مسته‌فا كازمی كرد و داوایكرد، ئه‌و ئه‌ركه‌ی لێوه‌ربگیرێته‌وه.
ماجد مه‌هدی حه‌نتوش عه‌لی له ساڵی 1961 له به‌غدا له‌دایكبوه و پێشتریش ژمالره‌یه‌ك پۆستی باڵای له‌وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق وه‌رگرتوه، له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقیشدا، وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری كاره‌با كاندید كرا.
