سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: ناحیەی بازیان و حاجی ئاوامان كردە قەزا

5 ساڵ لەمەوپێش



 

 هاوڵاتى

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا بڕیاری بە قەزاكردنی ناحیەكانی بازیان و حاجی ئاوا درا و سەرۆكی ئەنجومەنەكەش دەڵێت، بڕیارەكە سەرجەم رێكارە كارگێڕی و یاساییەكانی بڕیووە.

ئازاد حەمەئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە كۆبوونەوەی ژمارە 63ی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا بڕیار لەسەر بە قەزاكردنی ناحیەكانی بازیان و حاجی ئاوا درا و بڕیارەكەش سەرجەم رێكارە كارگێڕی و یاساییەكانی بڕیووە و پیرۆزبایی لە دانیشتوانی ئەو دوو قەزایە دەكەین.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاند: بەكۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن پشتگیری خۆمان بۆ بە قەزاكردنی ئەو دوو ناحیەیە دەربڕی و لەوبارەیەشەوە پێشنیازمان بۆ وەزارەتی ناوخۆ كردووە.

ئازاد حەمەئەمین وتیشی: ئومێد دەكەین وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكایەتی هەرێم بە قەزابوونی ئەو دوو ناحیەیە پەسەند بكەن بۆ ئەوەی بتوانن هەلی كار فەراهەم بكەن و لە رووی ئابوری و پیشەسازی و كشتوكاڵییەوە گەشە بكەن.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی: ئومێدەوارین حكومەتی هەرێم گرنگی بە سیستمی لامەركەزی دارایی و ئابوری بدات و پێشتریش دوو جار داوامان كردووە چونكە، جێبەجێكردنی سیستمی لامەركەزی لەمكاتەدا پێویستە، بەشێوەی دابەشكردن دەسەڵاتی كارگێڕی و دارایی بگەڕێنرێتەوە بۆ ئیدارە سەربەخۆكان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار