نێچیرڤان بارزانی سەردانی حزبی شوعی و زەحمەتکێشان دەکات

5 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی وە‌فدێک سەردانی حزبی شوعی کردو پاشان سەردانی زەحمەتکێشانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی هەردو حزب کۆبوەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی سەردانەکانیدا بۆ لای لایەنەکانی هەرێمی کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستانی کرد و لەلایەن باپیر کامەلا، سکرتێری گشتی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەو حزبە پێشوازی لێکرا، پاشان سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کرد.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکایەتی شاندێکی دەرکرد، کە هەریەکە لە مستە‌فا سید قادر، جێگری سە‌رۆكی ھە‌رێم و جەعفەر ئیمنكی، سە‌رۆكی ڕاوێژكارانی سە‌رۆكایە‌تی ھە‌رێم و دڵشاد شە‌ھاب، ڕاوێژكار لە‌ سە‌رۆكایە‌تی ھە‌رێم ئەندامی بون.
بەپێی راگەیەندراوێکی  پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان، لە‌ میانی دیدارە‌كە‌دا باس لە‌ دۆخی سیاسی ناوچە‌كە‌ بە‌ گشتی و عێراق بە‌ تایبە‌تی و ھە‌وڵە‌كانی سە‌رۆكایە‌تی ھە‌رێم كرا لە‌ مە‌ڕ پرسی دە‌ستور و تە‌بایی سیاسی و ئۆقرە‌یی لە‌ ھە‌رێمی كوردستان.

لە‌م بارە‌وە‌ ھە‌وڵە‌كانی سە‌رۆكی ھە‌رێم كە‌ بونەتە‌ چە‌ترێك بۆ كۆكردنە‌وە‌ی ھە‌مو لایە‌نە‌ سیاسیە‌كان بە‌رزنرخێندرا و داوا لە‌ سە‌رۆكی ھە‌رێم و شاندی یاوە‌ری كرا لە‌ ھە‌وڵە‌كانیان بە‌ردە‌وام بن بۆ دروستكردنی كۆدە‌نگی ھە‌مولایە‌ك لە‌ مە‌ڕ پرسی دە‌ستور و ھێنانە‌ ئارای تە‌بایی و ئۆقرە‌یی لە‌ ھە‌رێمی كوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار