پارەی کارمەندانی سەر سندوق دیاریکرا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕی پارەی پاداشتی کارمەندانی سەر سندوقی دیاریکرد، بڕى 250 هەزار دینار دەدرێتە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بڕى 150 هەزار دینار و نوسراوێکى سوپاسنامەى مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عیراق دەدرێتە کارمەندانى سەر سندوقەکانى دەنگدان بۆ ئەوانەی کە فەرمانبەری حکومەتن، هەروەها بڕى 250 هەزار دینار دەدرێتە ئەو دەرچووانەى زانکۆ و پەیمانگەکان کە دانەمەزراون
بڕیارە رۆژی 10-10-2021، هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت.
بابهتی پهیوهندیدار
