قوباد تاڵه‌بانى: حکومه‌ت ده‌یه‌وێت کشتوکاڵ بکاته سه‌رچاوه‌ى گرنگى داهات
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قوباد تاڵه‌بانى رایگه‌یاند، به‌رنامه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌یه کشتوکاڵ ببێته سه‌رچاوه‌یه‌کى گرنگى داهات و ئابووری.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ى حوزه‌یرانى 2021، قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ پاولا کانلی، باڵیۆزى ئوسترالیا له عێراق کۆبووه‌وه و تێیدا ژماره‌یه‌ک پرسى جێگه‌ى بایه‌خى هه‌ردوولایا گفتوگۆى له‌سه‌رکرا.
به‌پێى راگه‌یێندراوى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا له‌باره‌ى دۆخى ئه‌منیى عێراق و مه‌ترسیى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش گفتوگۆیان کرد، پێکه‌وه هاوڕابوون له پێویستیى هه‌ماهه‌نگیى زیاترى نێوان هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵ و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش "بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌کانى ئه‌م رێکخراوه و دیارده‌ى تیرۆر به‌گشتی".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به پرسى هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ى عێراقیش، جێگرى سه‌رۆکوه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان و شانده‌که‌ى ئوسترالیا جه‌ختیان کرده‌وه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن له واده‌ى دیاریکراوى خۆیدا، که 10ى تشرینى یه‌که‌مى داهاتووه:"به شێوه‌یه‌کى ئازاد و بێگه‌رد، بۆئه‌وه‌ى ببێته بنه‌مایه‌کى به‌هێز بۆ پێکهێنانى حکومه‌تى داهاتوو له عێراق".
هاوکات باسى چاکسازى و هه‌وڵه‌کانى بنه‌بڕکردنى گه‌نده‌ڵى له هه‌رێمى کوردستان کرا، له‌م میانه‌یه‌شدا قوباد تاڵه‌بانى داوای‌کرد ئوسترالیا زیاتر هاوکار بێت له په‌ره‌پێدانى کشتوکاڵ و به‌ڕێوه‌بردنى سه‌رچاوه‌کانى ئاو له کوردستان، هاوکات روونیکرده‌وه "به‌رنامه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌یه کشتوکاڵ ببێته سه‌رچاوه‌یه‌کى گرنگى داهات و ئابوورى هه‌رێمى کوردستان".

