سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ باڵیۆزى ئوسترالیا کۆدەبێتەوە
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سهرۆکى ههرێمى کوردستان لهگهڵ باڵوێزى ئوستورالیا کۆدهبێتهوهو تێیدا گفتوگۆ لهبارهى خواستى هەرێمى کوردستانى بۆ بردەودانى پەیوەندییەکانى لە هەمو بوارەکاندا لەگەڵ ئوسترالیا دەربڕى.
بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە پۆڵا گانلى، باڵیۆزى ئوسترالیا لە عیراق کرد کە دواى دەستبەکاربونى یەکەمجارە سەردانى هەرێمى کوردستان دەکات بۆ ئەوەى لە نزیکەوە دۆخى هەرێمى کوردستان و دید و بۆچونى سەرکردایەتیى هەرێم لەبارەى پرسەکانەوە بزانێت.
لە کۆبونەوەیەکدا نێچیرڤان بارزانى پیرۆزباییى دەستبەکاربونى لەباڵیۆزی نوێی ئوستوڕاڵیا لەعێراق کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست، هەروەها خواستى هەرێمى کوردستانى بۆ بردەودانى پەیوەندییەکانى لە هەمو بوارەکاندا لەگەڵ ئوسترالیا دەربڕى و سوپاسى پشتگیرى و هاریکاریى وڵاتەکەى بۆ عیراق و هەرێمى کوردستان لە شەڕى دژى تیرۆردا کرد.
لاى خۆیەوە گانلى جەختى لەوە کردەوە کە وڵاتەکەى بە بایەخەوە لە دۆخى عیراق و هەرێمى کوردستان دەڕوانێت و خوازیارى پەرەپێدانى پەیوەندییەکان و فراوانکردنى بوارەکانى هاریکاریى نێوانیانە، هەروەها باسى لە ڕۆڵى پێشمەرگەى لە تێکشاندنى داعشدا کرد و پێزانینى وڵاتەکەى بۆ حەواندنەوەى ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمى کوردستان بەتایبەتى ئاوارەى مەسیحى و ئێزدی دوپات کردەوە.
هەروەها، لە کۆبونەوەکەدا شەڕى تیرۆر و هۆکار و مەترسییەکانى سەرهەڵدانەوەى داعش، پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا و هەڵمەتى کوتان بە ڤاکسینى دژى پەتاکە، هەڵبژاردنەکانى داهاتوى عیراق، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا، دۆخى ناوچەکە بەگشتى و چەند پرسێکى دیکەى جێى بایەخى هاوبەش، تاوتوێ کران.
