به‌ئامانجگرتنى وه‌زیرى دارایى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانى پارتییه‌وه کاردانه‌وه‌ى لێده‌که‌وێته‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان نیگه‌رانى وه‌زیرى دارایى و ئابورى هه‌رێم پشتڕاست ده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت: وه‌زیرى دارایى پێیوایه به رێککه‌وتنى پێشوه‌ختى نێوان سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان موزایه‌ده‌ى سیاسى کراوه‌و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کراوه‌ته ئامانج.
دلێر عه‌بدولخالق، وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به میدیاى ره‌سمى حزبه‌که‌ى راگه‌یاند، نیگه‌رانى وه‌زیرى دارایى و ئابورى له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتوه که پێیوایه "له رێگه‌ى سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانه‌وه رێککه‌وتنى پێشوه‌خته کراوه و هه‌وڵدراوه موزایه‌ده‌یه‌کى زۆر بکرێته سه‌ر تیمى حکومه‌ت و به‌تایبه‌تیش خودى وه‌زیرى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و له رێگه‌ى ئه‌ویشه‌وه به ئامانجگرتنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، له‌کاتێکدا خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان باش ده‌زانێت لێبڕینى موچه بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه و سه‌رۆک وه‌زیران و جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت لێى به‌رپرسن".
هه‌روه‌ها وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان راشیگه‌یاند:" نیگه‌رانییه‌کانى وه‌زیرى دارایى له‌رێگه‌ى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه به شێوه‌یه‌کى فه‌رمى گه‌یه‌ندراوه به سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت".
دواى کۆبونه‌وه‌که‌ى په‌رله‌مان، هه‌ریه‌ک له ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى و ئابوورى و خالید شوانى وه‌زیرى هه‌رێم بۆ کاروبارى په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێرو به‌غدا نیگه‌ران بوون له ره‌خنه‌کانى په‌رله‌مانتارانى پارتى ئاماده‌نه‌بوون به‌شدارى کۆبونه‌وه‌ى دوێنێى حکومه‌تى هه‌رێم بکه‌ن.
