هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: هه‌موو رێکاره‌کانى شۆرکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان ته‌واو بووه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگارى سلێمانى ڕایگه‌یاند، له کۆبونه‌وه‌ى فه‌رمانگه خزمه‌تگوزاریه‌کانى سلێمانى له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت، باسى شۆڕکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان و خزمه‌تگوزارى و بارودۆخى ته‌ندروستى و ئاسایشى گشتى کراون و راشیگه‌یاند:" هه‌موو ڕێکاره‌کانى شۆرکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان ته‌واو بووه و هه‌فته‌ى ئاینده به فه‌رمى ده‌سه‌ڵاته‌کان جیابکرێنه‌وه و دیارى بکرێت".
ئه‌مڕۆ 1ى ته‌موزى 2021، دواى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و به‌رپرسانى فه‌رمانگه خزمه‌تگوزاریه‌کان و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانى له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند که جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت کۆبوونه‌وه‌یه‌کى به فه‌رمانگه خزمه‌تگوزاریه‌کان کرد و تێیدا جه‌ختله‌وه‌کرایه‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم بڕیاریداوه به شۆڕکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت خزمه‌تێکى باشترى هاوڵاتیان بکرێت و ڕۆتین که‌مبکرێته‌وه و چاودێریکردن باشتر بکرێت و به‌خێراتر وه‌ڵامى داخوازیه‌کان بدرێته‌وه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" داموده‌زگاکانى ده‌وڵه‌ت خزمه‌تى زیاترى هاوڵاتیان بکه‌ن و ئه‌رکى خۆیان له گه‌یاندنى خزمه‌تگوزاریه‌کان باشتر و چاکتر بکه‌ن...هانى هه‌موانیشیدا که که‌مته‌رخه‌مى نه‌کرێت له کۆکردنه‌وه و زیادکردنى داهات به‌پێى ڕێنماییه‌کانى حکومه‌ت و په‌رله‌مان".
هاوکات، پارێزگارى سلێمانى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و میکانیزمانه کران که پێویسته حکومه‌ت بیگرێته به‌ر، چونکه ده‌بنه هۆى ئه‌وه‌ى خزمه‌تگوزاریه‌کان باشتربن و داهاتى ده‌وڵه‌ت و پابه‌ندبوونى فه‌رمانبه‌ران به ده‌وامکردنه‌وه زیاتر ده‌بێت ومتمانه‌ى هاوڵاتیان به حکومه‌ته‌وه زیاتر ده‌بێت.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر وتیشى:" هه‌موو ڕێکاره‌کانى شۆرکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان ته‌واو بووه و له‌وه‌دایه هه‌فته‌ى ئاینده به فه‌رمى ده‌سه‌ڵاته‌کان جیابکرێنه‌وه و دیارى بکرێت".
