عه‌لى حه‌مه ساڵح زانیارى له‌باره‌ى بردنه ده‌ره‌وه‌ى پاره ئاشكراده‌كات
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان نوسراوێكى دیوانى چاودێریى دارایی هه‌رێم ئاشكراده‌كات له‌باره‌ى پێدانى قه‌رز به‌كۆمپانیایه‌كى ناوخۆیی هه‌رێم‌و دواتریش بردنه ده‌ره‌وه‌ى كۆى پاره‌كه، ڕاشیده‌دگه‌یه‌نێت، "له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه‌وه سكاڵام له‌سه‌ر تۆماركراوه‌و داواى 300 ملیۆن دینار قه‌ره‌بوم لێكراوه"، ده‌شڵێت:"ئیمان‌و باوەڕی خۆم بەھەموو سەروەتی پارتی‌و یەکێتی‌و کۆمپانیاکانیان نادەم‌و به‌رده‌وام ده‌بم".
عه‌لى حه‌مه ساڵح ئەندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌فه‌یسبوكى خۆى ئاشكرایكردوه، "بەپێی ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی کۆمپانیای بەڕێز هه‌شت ملیۆن‌و 500 ھەزار دۆلاری لەساڵی 2008 وەک قەرز وەرگرتوەو چاودێری دارایی‌ش وتویه‌تى، نوسراوی بۆ کراوە لەڕێگای فڕۆکەخانەوە پارەکە ببرێتە دەرەوە".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ش له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:"ئه‌مه له‌كاتێكدایه من لەساڵی 2016وه کار بۆ وەرگرتنەوەی ئەم پارەیه دەکەم".
ئاشكراشیكردوه، "پێشتر لەسەر كه‌یسى وه‌رگرتنى قه‌رز له‌لایه‌ن كۆمپانیاى به‌ڕێزه‌وه سکاڵام له‌سه‌ر تۆمارکرا، به‌ڵام له‌دادگا نەیبردەوە".
ده‌شڵێت:"بەتۆمەتی ئەوەی ناوم زڕاندوە سکاڵای یاسایی لەسەرم تۆمارکرد، ھێشتا دادگا حوکمی کۆتایی نەداوەو بەڵگەی منیش بۆ ئەم دۆسیە ڕاپۆرتی چاودێری داراییە".
باس له‌وه‌شده‌كات، "لەگەڵ دابان محەمەدى په‌رله‌مانتار بەدواداچونمان بۆ کۆی پڕۆژەکانی کۆمپانیای بەڕێزو وردەکاری ناو پڕۆژەکان کردوە لەسەرجەم شارەکان، ڕاپۆرتەکەمان بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان‌و حکومەت ناردوە، ڕاپۆرتەکە براوە بۆ ئەم کۆمپانیا!!! ئەویش سکاڵای لەسەر ئێمە تۆمارکردوەو داوای 300 ملیۆن دینار دەکات‌و دۆسیەکە ھێشتا لەدادگایە".
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح باسى له‌وه‌كردوه، "ئێستاش دژی ئەوەین لەسودی سەر قەرزی کۆمپانیای بەڕێزو ھیچ کۆمپانیایەکی دیکە خۆش ببن، لەبەڕێوبەرایەتی بانکەکانەوە لاری نەبون نوسراوە لەسەر لێ‌خۆش بون لەو سودە ساڵانەی چوەتەسەر قەرزەکە، ئایا من لەسەر ئەمه دادگایی بکرێم شەرمە".
جه‌ختیكردۆته‌وه، "ھەرکاتێک باسی ھەندێک جۆری قاچاخی‌و داگیرکاری دەکەم جا دوگ‌و ھێلکە بێت یان جگەرەو ئاڵتون‌و یان لەپەرلەماندا دۆسیەی تێوەگلانی وەزیرێکم لەساڵی 2018 باسکرد لەکوالێتی کۆنتڕۆڵ، کە چۆن لەمەرزەکان شەریکەو بەمەرجی شەریکی 29% ڕەزامەندی دراوە، ھێرشی چەندین کەس‌و میدیا‌و پەیج دەستپێدەکات".
ته‌ئكیدیكردۆته‌وه، "ئەم ھێرشانە ھەرگیز نە دەموەستێنێت‌و نە ساردیشم دەکاتەوە، جگە لەو خانوەی تێدا دەژیم‌و بۆ ڕاپۆرتی چاودێری ڕونکردنەومداوەو ھێشتا قەرزاری قیستم، نەک بەڵگە کێ بچوکترین زانیاری لەسەر کار‌و موڵک‌و کۆمپانیاى من ھەیە پێشکەشی بێت".
له‌كۆتاییشدا نوسیویه‌تى:"ئیمان‌و باوەڕی خۆم بەھەموو سەروەتی پارتی‌و یەکێتی‌و کۆمپانیاکانیان نادەم، پەیمانم بەخەڵک‌و خودا داوە، ئەوەی پێمبکرێت دژی زوڵم‌و ستەم بەبێ چاوپۆشی کاری لەسەربکەم".

