مه‌لا به‌ختیار: تورکیا ده‌یه‌وێت هه‌رێمى کوردستان له قاڵب بدات
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتى رایگه‌یاند که"تورکیا ده‌یه‌وێت ئه‌و ئه‌زموونه‌ى که له‌رۆژئاواى کوردستان هه‌یه به‌بێ ماف کۆتایى پێبهێنن و هه‌رێمى کوردستان له قاڵب بدات".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سێى ته‌موزى 2021، مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتى به میدیاى فه‌رمى حزبه‌که‌ى راگه‌یاند:" تورکیا خه‌ونى هه‌یه ویلایه‌تى موسڵ بباته‌وه سه‌ر تورکیا یان ئه‌و په‌ڕى رێکه‌وتنى "لۆزان"ى ساڵى 1923 بسه‌پێنێته‌وه به‌سه‌رماندا ئه‌م خه‌ونه‌ى تورکیا تائێستا کۆتایى نه‌هاتووه".
ناوبراو راشیگه‌یاندووه که هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک له‌سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى رووبدات بۆئه‌وه‌ى رێکه‌ونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته ئیقلیمییه‌کانى ئێستا که به‌داخه‌وه له 20 ساڵى رابردودا به هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ى هه‌بوون، نه به به‌هارى عه‌ره‌بى نه‌به‌وه‌ى ئه‌مریکا که ده‌یوت میحوره‌کانى شه‌ر ده‌گۆڕم نه‌به‌وه‌ى که پڕۆژه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى گه‌وره بۆ دیموکراتیزه‌کردن هه‌بوو، هیچ له‌مانه سه‌رى نه‌گرت، ده‌ڵێت:" ئێستا سه‌رله‌نوێ هه‌ستده‌که‌م و پێشبینى ده‌که‌م که ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌کان له‌به‌ر دۆخى ئه‌منى جیهانی، له‌به‌ر کۆرۆنا، له‌به‌ر قه‌یرانى ئابورى جیهانى هه‌ستده‌که‌م پێویستییان به سه‌قامگیربوونه‌وه و ئاشتبوونه‌وه‌و سه‌رله‌نوێ رێکه‌وتنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئیقلیمییانه هه‌یه، بۆیه پێموایه هه‌ر نزیک که‌وتنه‌وه‌ى رۆژئاوا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌کانى ئیقلیمیى رووبدات، تورکیا له‌ناو ده‌وڵه‌ته ئیقلیمییه‌کانه له هه‌موویان مه‌ترسیدارتر ده‌بێت له‌سه‌ر کێشه‌ى دیموکراسى کوردستان و له‌سه‌ر مافى دیموکراسى کوردستان".
مه‌لا به‌ختیار ده‌شڵێت:" تورکیا پێداگیریى ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى باشورى کوردستان له قاڵب بده‌ن و رۆژئاواى کوردستان کۆتایى پێبهێنن و ئه‌و ئه‌زموونه‌ى که له‌رۆژئاواى کوردستان هه‌یه به‌بێ ماف کۆتایى پێبهێنن، بۆیه ده‌بێت ئێمه ئه‌مه له‌به‌رچاو بگرین".
هاوکات له‌باره‌ى نه‌کردنه‌وه‌ى ئۆفیسى یه‌کێتى له‌تورکیادا، مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه روونده‌کاته‌وه که ئێستا واى نابینێت بۆ یه‌کێتى ئاسان بێت له‌م چوارچێوه‌یه‌دا داواى کردنه‌وه‌ى ئۆفیسى خۆى له تورکیا بکات، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان هه‌قى خۆشییه‌تى په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ تورکیا ئاسایى بکاته‌وه.
