عەلی حەمە ساڵح داوایەک لە هاوڵاتیان دەکات

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

پەرلەمانتارێكی گۆڕان داوایەک لە هاوڵاتیان دەکات و ڕایگەیاند:" خاوەنی پرۆژەکانی نیشتەجێبون لە کاتی کڕین و فرۆشتن دا بڕە پارەیەک لە کڕیارو فرۆشیار وەردەگیرێت، دەستەی وەبەرھێنان بڕیاریداوە ھیچ وەبەرھێنەرێک بۆی نیە لە ھیچ پرۆژەیەک ھیچ بڕە پارەیەک وەربگیرێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سێى ته‌موزى 2021، عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، بۆ سەرجەم بەشداربوانی پرۆژەکانی نیشتەجێبون، لە چەند شوێنکەوە ئاگادارکراوینەتەوە خاوەنی پرۆژەکانی نیشتەجێبون لە کاتی کڕین و فرۆشتن دا بڕە پارەیەک لە کڕیارو فرۆشیار وەردەگیرێت.

دەشڵێت، پاش بەدواداچون دەستەی وەبەرھێنان بڕیاریداوە ھیچ وەبەرھێنەرێک بۆی نیە لە ھیچ پرۆژەیەک ھیچ بڕە پارەیەک وەربگیرێت.

ئاماژە بەوەشدەكات، لە ھەر پرۆژەیەک لە کاتی کڕین و فرۆشتن وەبەرھێنەر داوای پارەی کرد ئاگادارمان بکەنەوە.

دوپاتیشیكردەوە، پێویست نیە کڕیارو فرۆشیار ناچار ببن لە دەرەوەی پرۆژەش بچنە ھیچ نوسینگەیەک و پارە بدەن .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار