په‌رله‌مانی كوردستان لەسەر پرسی زیادەرۆیی سێشه‌ممه‌ کۆدەبێتەوە

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی سێشه‌ممه‌ لەبارەی چەند تەوەرێکەوە کۆدەبێتەوە لەوانە، ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2019 یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لەسنوری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لەهەرێمی كوردستان.

​ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4ی ته‌مموزی 2021، ڕێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان لە نوسراوێکدا بڵاویکردەوە:"پشتبه‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (17)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 6-7-2021".

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان، لە تەوەری یەکەمدا ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیازەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2019 یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لەهەرێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان دەدرێا.

لە تەوەری دوەمیشدا بیرۆكەی ژمارەیەک پەرلەمانتار دەخرێتەڕو بەپێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (49) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، کە پێکهاتون لەم پەرلەمانتارانەی خوارەوە.

1- بیرۆكەی پەرلەمانتار (عبدالستار مجید قادر) سەبارەت بە (دۆزینەوەی هەلی كار لەڕێگای بەگەڕخستنەوەی كارگەكان).

2- بیرۆكەی پەرلەمانتار ( عوسمان علی سمایل) سەبارەت بە (لەپێناو پاراستنی ژینگەی شارو شارۆچكەكانی كوردستان هەوڵێك بۆ ڕێسایكلینی خاشاك).

3- بیرۆكەی پەرلەمانتار (زێدان رەشید خان اودل) سەبارەت بە (پرسی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی).

4- بیرۆكەی پەرلەمانتار (شایان كاكە صالح) سەبارەت بە (ڤایرۆسی نەخۆشی كۆڤیدـ ١٩).
سێیەم : خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیازو پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

لە تەوەری سییەمیشدا خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ ئەم پێشنیازو پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

1- پێشنیازو پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەم ئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت ژمارە (22)ی ساڵی 2011 لەهەرێمی كوردستان-عێراق).

2- پڕۆژەیاسای (بەركاركردنی یاسای ڕەسمی پولی عێراق ژمارە (71)ی ساڵی 2012 لەهەرێمی كوردستان-عێراق).

3- پڕۆژەیاسای (بەركاركردن و هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو كەرتی تایبەت و تێكەڵاو ژمارە (20)ی ساڵی 1998ی هەمواركراو).

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار