وەزارەتی پەروەردەی عێراق تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی دواخست
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی پەروەردەی عیراق تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی پۆلی 6ی ئامادەیی دواخست.
بەگوێرەی بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردەی عیراق بێت، رۆژی 21ی ئابی 2021 تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵی قۆناغی 6ی ئامادەیی ئەنجامدەدرێت.
وەزارەتی پەروەردەی عیراق لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و بەهەمان شێوە دواخستنی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 3ی ناوەندی و بەوپێیەی تاقیكردنەوەكان ریزبەندین، بڕیاردراوە تاقیكردنەوەی قۆناغی 6ی ئامادەیی دوابخرێت بۆ 21ی ئاب."
ئەحمەد عوبێدی، بەڕێوەبەری نوسینگەی راگەیاندن لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، کە تاقیکردنەوەکانی قۆناغی شەشەمی ئامادەیی کە بڕیاربوو 27ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت دواخراوە.
ئەحمەد عوبێدی دەڵێت، "لە 21ی مانگی ئابی داھاتوودا، تاقیکردنەوەکانی قۆناغی شەشەمی ئامادەیی، ئەنجام دەدرێت."
پێشتر وەزارەتی پەروەردەی عێراق بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباوە بڕیاری دواخستنی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی نۆی بنەڕەتی بۆ ماوەی دوو هەفتە دەرکرد.
