حکومه‌تى هه‌رێم: کابینه‌ى نۆیه‌م باجى زیاد نه‌کردووه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئابورى هه‌رێمى کوردستان، له‌راگه‌یه‌نراوێکدا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه که کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌ت هیچ باجێکى زیادنه‌کردوه، به‌ڵکو ته‌نها شێوازى کۆکردنه‌وه‌ى باجه‌کانى ڕێکخستووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه چوارى ته‌موزى 2021، به‌پێى راگه‌یه‌نراوى سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌ت، ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئابورى هه‌رێمى کوردستان، به سه‌رپه‌رشتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و ئاماده‌بونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت کۆبوه‌وه.
له ده‌ستپێکى کۆبونه‌وه‌که‌دا، سه‌رۆکى حکومه‌ت جه‌ختى له‌وه کرده‌وه که کارى له‌پێشینه‌ى حکومه‌ت، دابینکردنى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستانه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حکومه‌ت، هه‌مو هه‌وڵێک ده‌خاته‌گه‌ر له پێناو بره‌ودان به‌داهاته گشتییه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجییه ناپێویسته‌کان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت هاوکات له‌گه‌ڵ دابینکردنى موچه‌ى موچه‌خۆران، به‌رده‌وامیش بێت له پێشکه‌شکردنى خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌کان و ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌کان و ڕه‌خساندنى هه‌لیکار بۆ خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان.
له بڕگه‌ى یه‌که‌مى کۆبونه‌وه‌که‌دا، ڕێکخستنه‌وه‌ى باج و رسومات و میکانیزمى کۆکردنه‌وه‌ى باجه‌کان تاوتوێ کرا و بڕیاردرا ، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ، سه‌رپه‌رشتى پرۆسه‌ى ڕێکخستنه‌وه‌ى باج و رسومات بکات.
هاوکات جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه کرایه‌وه، کابینه‌ى نۆیه‌م هیچ باجێکى زیاد نه‌کردوه، به‌ڵکو ته‌نها شێوازى کۆکردنه‌وه‌ى باجه‌کانى ڕێکخستوه‌ته‌وه و ئه‌و باجانه‌ى پێشتر به پێى یاسا دانراون، کۆیان ده‌کاته‌وه به بێ ئه‌وه‌ى کاریگه‌رییه‌کى نه‌رێنى له سه‌ر بژێوى هاوڵاتیان و به‌تایبه‌تى چینى هه‌ژار ومام ناوه‌ندى کۆمه‌ڵگه و جموجۆڵ و ئاڵوگۆڕى بازرگانى هه‌بێت.
هه‌ر له کۆبونه‌وه‌که‌دا جه‌خت له دروستکردنى هاوسه‌نگى له نێوان پاراستنى به‌رهه‌مى خۆماڵى و دیاریکردنى نرخ و ڕێگری‌کردن له قۆرخکارى و به‌رزبونه‌وه‌ى نرخ کرا و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان ڕاسپێردران بۆ جێبه‌جێکردنى ئه‌و ڕێنماییانه به ڕه‌چاوکردنى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و به‌کاربه‌رانى هه‌رێمى کوردستان.
