نێچیرڤان بارزانى فه‌رمانى دامه‌زراندنى سێ پۆستى دادوه‌رى واژۆ ده‌کات
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان فه‌رمانى دامه‌زراندنى سێ پۆستى دادوه‌رى واژۆ ده‌کات بۆ هه‌ولێر و دهۆک.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم:
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 2021/7/4 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، فه‌رمانى دامه‌زراندنى سێ دادوه‌رى بۆ پۆستى دادوه‌رى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان / عیراق واژۆ کرد که بریتیبوون له به‌ڕێزان دادوه‌ر مه‌سعوود خدر مه‌حموود جێگرى سه‌رۆکى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ناوچه‌ى هه‌ولێر. دادوه‌ر غازى خه‌لیل تایه جێگرى سه‌رۆکى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ناوچه‌ى دهۆک و دادوه‌ر دارا محه‌مه‌د ئیبراهیم جێگرى سه‌رۆکى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ناوچه‌ى هه‌ولێر.
پاشان له ڕێوڕه‌سمێکدا به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز حه‌سه‌ن سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى به‌وه‌کاله‌ت، هه‌رسێ به‌ڕێزان سوێندى یاسایی‌یان له‌به‌رده‌م به‌ڕێز سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستاندا خوارد و سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ خواستن.
