لاهور شێخ جه‌نگی: هاوپه‌یمانیه‌تیمان پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م شاره دوربێت له ململانێی سیاسی
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لاهور شێخ جه‌نگی رایگەیاند :" نابێت ڕێگه بده‌ین ئه‌م شاره ببێته چه‌قی ململانێی سیاسی، هه‌وڵ بده‌ین ده‌ست له‌ناوده‌ست و به لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین كه ڕوبه‌ڕوی شاره‌كه و هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌بێته‌وه، ئێمه ده‌ستی برایه‌تیمان بۆ هه‌مو لایه‌نه سیاسییه‌كان درێژكردوه، هاوپه‌یمانیه‌تیمان پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م شاره دوربێت له ململانێی سیاسی".
ئەمڕۆ سێشه‌ممه 6ی ته‌مموزی 2021، لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "هه‌ر كاتێك ویستت چایه‌كی خۆش بخۆیته‌وه و به‌ده‌م یاری تاوڵه و دۆمینه‌وه هه‌واڵی نوێ بزانی و له‌گه‌ڵ گوێگرتن له گۆرانی و میوزیكی ڕه‌سه‌نی كوردی پشویه‌كی ئارام بده‌یت له‌ناو بازاڕی سلێمانی، بیرت بۆ لای چایخانه‌ی شه‌عب ده‌چێت".
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی وتیشی:" وه‌ك سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی جه‌ختمانكرده‌وه كه ئه‌مه چه‌پكه گوڵێكی بچوكه بۆ ئه‌م شاره و سلێمانی زۆر له‌وه شایسته‌تره، واجبی سه‌رشانمانه كه خزمه‌تی ئه‌م شاره خۆشه‌ویسته و خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌ی بكه‌ین كه به‌داخه‌وه به‌هۆی ململانێی سیاسی و تاكڕه‌وی و تێكچونی باڵانسی هێز، ئه‌م شاره و هه‌رێمی كوردستانیش پاشه‌كشه‌ی كرد، له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین كه ئه‌و باڵانسه بگه‌ڕێنینه‌وه، نابێت ڕێگه بده‌ین ئه‌م شاره ببێته چه‌قی ململانێی سیاسی، هه‌وڵ بده‌ین ده‌ست له‌ناوده‌ست و به لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین كه ڕوبه‌ڕوی شاره‌كه و هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌بێته‌وه، ئێمه ده‌ستی برایه‌تیمان بۆ هه‌مو لایه‌نه سیاسییه‌كان درێژكردوه، هاوپه‌یمانیه‌تیمان پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م شاره دوربێت له ململانێی سیاسی".
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی باسی له‌وه‌شكرد: "به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌مڕۆ به بۆنه‌ی سه‌رله‌نوێكردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی، سه‌ردانی چایخانه‌ی شه‌عبمان كرد، پیرۆزبایی له خێزان و ستافه دڵسۆزه‌كه‌ی چایخانه‌كه و شاری سلێمانی خه‌ڵكه مهیره‌بانه‌كه‌ی ده‌كه‌ین".
لاهور شێخ جه‌نگی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م چایخانه‌یه بوه‌ته ناوه‌ندێكی كلتوری و ڕۆشنبیری و یه‌كێكه له سیما و ڕه‌مزه دیار و یادگارییه جوانه‌كانی سلێمانی، مێژویه‌كی دێرینی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان و شاعیران و ڕۆشنبیران و نوسه‌ران و ڕاگه‌یاندكاران هه‌یه و به ماڵی دوه‌می خۆیانی ده‌زانن، زیاتر له 70 ساڵه ئه‌م چایخانه‌یه له خزمه‌ت خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌دایه، ده‌ستخۆشی له ده‌زگای مرۆیی مام ده‌كه‌م كه به ڕه‌چاوكردن و پاراستنی مۆركی ته‌لارسازیی شاره‌كه به شێوازێكی جوان نۆژه‌نیان كردوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ به زیندو هێشتنه‌وه و پاراستنی شوێنه مێژویی و دێرینه‌كان كه بونه‌ته ناسنامه‌ی شاره‌كه".
