کوێستان محه‌مه‌د: هه‌ر که‌س خۆى کردبێت به که‌مئه‌ندام سزا ده‌درێت
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى ڕایگه‌یاند: له‌ساڵى 2013 ه‌وه، مووچه‌ى زیاتر له 25 هه‌زار که‌مئه‌ندام، ڕاگیراوه که شایسته نه‌بوون و هه‌ر که‌س خۆى کردبێت به که‌مئه‌ندام، سزا ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شه‌شى ته‌موزى 2021، کوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تیى حکومه‌تى هه‌رێم، له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:" کۆمه‌ڵێک مافى تازه ده‌ستنیشان کراون، له بابه‌تى کارکردنى خاوه‌نپێداویستیى تایبه‌ت و کورته‌باڵاکان له پڕۆژه‌کان و بابه‌تى وه‌رزش که تواناکانیان تێیدا جێگیر کراوه، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک مافى تر".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" سه‌ڕه‌ڕاى ئه‌و سزایانه‌ى له یاسا به‌رکاره‌کاندا هه‌ن، سزاى پێبژاردن ده‌ستنیشان کراوه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى که‌مئه‌ندام نین و خۆیان کردووه به که‌مئه‌ندام له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ى هاوکارییان کردون بۆ ئه‌و کاره".
مووچه‌ى زیاتر له 25 هه‌زار که‌مئه‌ندام ڕاگیراوه که شایسته نه‌بوون
هاوکات وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که سزاى ئه‌و که‌سانه‌ى خۆیان کردووه به که‌مئه‌ندام، له‌نێوان دوو ملیۆن و 500 هه‌زار بۆ پێنج ملیۆن دینار ده‌بێت له‌گه‌ڵ سزاى یاسا به‌رکاره‌کان.
کوێستان محه‌مه‌د، ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، پێشتر یاساکه وه‌کو خۆى جێبه‌جێ نه‌کراوه، که‌مئه‌ندام گه‌ر مووچه‌ى نه‌بێت، 150 هه‌زار دینارى پێده‌درا، ئه‌وه‌ى مووچه‌ى هه‌بێت 100 هه‌زار وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام گه‌ر یاساکه جێبه‌جێ بکرێت، ڕێژه‌که زیاتر ده‌بێت.
ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که له ساڵى 2013 ه‌وه، مووچه‌ى زیاتر له 25 هه‌زار که‌مئه‌ندام، ڕاگیراوه که شایسته نه‌بوون و به‌رده‌وامیش ده‌بن له ڕاگرتنى مووچه‌ى ئه‌وانه‌ى ناشایسته‌ن.
په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان له دانیشتنى ئه‌مڕۆیدا، خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ پێشنیاز و پڕۆژه‌یاساى (هه‌موارى یه‌که‌مى یاساى ماف و ئیمتیازاتى که‌مئه‌ندام و خاوه‌نپێداویستیى تایبه‌ت ژماره (22)ى ساڵى 2011 له هه‌رێمى کوردستان-عێراق) کرد.
