وەزارەتی ئەوقاف داوای کۆتایهێنان بە زیادەڕۆییەکان دەکات

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێم لە بارەی ئەو موڵکەکانەیەوە کە زیادەڕۆییان کراوەتەسەر نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی داواکاریی گشتی کرد و داوای کۆتایهێنان بەو زیادەڕۆییانە یان دەستبەرداربوونی موڵکەکان دەکات.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان بە نوسراوێکی فەرمی داوای لە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی کرد لە رێگەی دادگاکانی کوردستانەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە بگرنەبەر کە موڵکی وەقفیان داگیرکردوە یان زێدەڕۆییان کردوەتەسەر.

وەزارەتی ئەوقاف، یەکێک لەو وەزارەتانەی‌ کە خاوەنی روبەرێکی‌ زۆری‌ زەوی‌ کشتوکاڵی‌ و پێنج هەزار موڵکی بازرگانییە، ساڵانە لە رێگەی ئەو موڵکانەوە زیاتر لە سێ ملیار دینار داهاتی دەستدەکەوێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار