هاوکارییەکانی ئهمریكا گەیشتە هێزەکانی پێشمەرگە
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هاوکارییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش گەیشتە هێزەکانی پێشمەرگە كهله ژمارهیهك كهلوپهلی سهربازی پێكهاتووه.
ئەمڕۆ چوارشهممه 14ی تهمموزی 2021، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، بەشێکی دیکە لە هاوکارییەکانی هاوپەیمانان گەیشتە هێزەکانی پێشمەرگە کە پێکهاتووە لە ژمارەیەک تانکەر و ئۆتۆمبێل و کەرەستە و کەلوپەلی لۆجستی سەربازیی.
پێشتریش هێزەکانی هاوپەیمانان لە چوارچێوەی سندوقی پشتیوانی مەشق و پڕچەککردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش کە لە ساڵی 2014ەوە جێبەجێ دەکرێت، ئۆتۆمبێلی سەربازیی و چەک و کەرەستە و کەلوپەلی لۆجستی سەربازییان داوەتە هێزەکانی پێشمەرگە.
بابهتی پهیوهندیدار
