وەزارەتى کارەبا: لە سبەینێوە کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی زیاددەكات
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتى کارەباى ههرێم رایدهگهیهنێت، لە سبەینێوە ڕەوشى کارەبا بەرەو باشتر دەڕوات بەرەو پێدانی 16 کاتژمێر کارەبا لە ڕۆژێکدا هەنگاو دەنێن.
ئەمڕۆ چوارشهممه 14ی تهمموزی 2021، وەزارەتى کارەباى ههرێم کە بڕیارە لە رۆژی 15 تەمموز یەکەیەکی دیکەش بەکار بخرێت،بەوەش بەرەوە پێدانی 16 کاتژمێر کارەبا لە رۆژێکدا هەنگاو دەنێین.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تا رۆژی 15ى حوزهیرانى 2021، رۆژانە 18 کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتیان دەدرا. لەم رۆژەدا، 5 یەکەی کۆمپانیای ماس بەهۆی چاککردنەوە و دواکەوتنی شایستە داراییەکانیان لەکار کەوتن، کە لە یەک کاتدا 600 مێگاوات کارەبا کەم بووەوە.
هەروەها لە رۆژی 26 حوزەیران، وێستگەی خورمەلەی کۆمپانیای کار بە توانایی بەرهەمهێنانی 400 مێگاوات کارەبا بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە کار کەوت، کە کەمبوونەوەی کارەبا گەیشتە 1000 مێگاوات. بەڵام لە ماوەی سێ رۆژدا 400 مێگاواتەکەی گەرێندایەوە.
