وەزیری ئاوەدانکردنەوە پڕۆژەی هێڵی ئاسن دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی هێڵی ئاسن دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوەو رایگهیاند: "هەنگاوی گرنگ نراوە".
ئەمڕۆ چوارشهممه 14ی تهمموزی 2021، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بۆ گفتوگۆی دیزاینی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێم لەگەڵ کۆمپانیای (deutsche bahn )ی ئەڵمانی کۆبووەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە دیزاینکردنی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کودستان و رایگهیاند: " لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەئەنجام گەیاندنی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان، لە سەردانێکی فەرمیدا وەفدێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بە سەرۆکایەتی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن گەیشتنە وڵاتی ئەڵمانیا".
پێشتریش وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن رایگەیاندبو، ئەو بەرنامەیەی دانراوە لە چوارچێوەی کاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ چوار ساڵی تەمەنی خۆی لە کابینەی نۆیەمداو بە پشتیوانی حکومەتی هەرێم، بەو ئاراستەیەیە کە پڕۆژەی هێڵی ئاسن بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، "لەوڕوەوە هەنگاوی گرنگ نراوە".
