قوباد تاڵەبانی: بازاڕی ئازاد دەستەبەر دە‌كە‌ین
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم لە‌گە‌ڵ بازرگانانی سلێمانی رایگە‌یاند:"لەمەولا بازاڕ ئازادتر دە‌بێت و كێبڕكێی تە‌ندروست بۆ جموجۆڵی بازرگانی دەستەبەر دە‌كە‌ین".
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 14ی ته‌مموزی 2021، قوباد تاڵەبانی جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت، لە سلێمانی لە‌گە‌ڵ بەشێک لەبازرگانان کۆبوەوە و رایگە‌یاند:" حكومە‌ت كارئاسانی دە‌كات بۆ ئە‌وە‌ی كە‌رتی تایبە‌ت بە‌ھێزتر بێت و ھاوكاربێت لە‌گە‌ڵ كە‌رتی گشتی لە ڕە‌خساندنی ھە‌لی كار و بوژاندنە‌وە‌ی ژێرخانی ئابوری".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"چیتر ھیچ كە‌س و لایە‌نێك بۆی نییە دە‌ستوەردان بکات لە كاروباری بازرگانی و بازار قۆرخ بكات".
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خسته‌روو که ئەرکی دەزگا ئەمنییەکان دابینکردنی ئارامی و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانە و دە‌بێت خۆیان لە سیاسەت و ھە‌ر بابە‌تێكی تر بە دور بگرن، هەروەها دە‌بێت فە‌رمانگە‌كانی حكومە‌ت كارئاسانی بكە‌ن لە‌پێناو ڕاییكردنی كاروباری بازرگانان، "ئێمەش وەك حكومە‌ت بازاڕ ئازادتر دە‌كە‌ین و كێبڕكێیە‌كی تە‌ندروست بۆ جموجۆڵی بازرگانی و بازرگانان دەستەبەر دە‌كە‌ین".
