هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: هه‌رێم بووه بهحزبستان تا هه‌ر که‌سێک که بیه‌وێت بگات به‌پله‌و پاره
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگارى سلێمانى ئاماژه به‌وه ده‌دات که هه‌رێمى کوردستان بووه‌ته حزبستان، ده‌شڵێت:" له‌هه‌ر شارێکدا ده‌یان حزب هه‌ن، که نزیکترین وکورتترین ڕێگه‌ن بۆ هه‌ر که‌سێک که بیه‌وێت بگات به‌پله‌و پایه و پاره".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ى ته‌موزى 2021، پارێزگارى سلێمانى له میانى به‌شداریکردنى له کۆنفڕانسێکى نێوده‌وڵه‌تى له پارێزگاى سلێمانى ڕایگه‌یاند:" هه‌رێمى کوردستان‌مان کردووه بهحزبستان، له‌هه‌ر شارێکدا ده‌یان حزب هه‌ن، که نزیکترین وکورتترین ڕێگه‌ن بۆ هه‌ر که‌سێک که بیه‌وێت بگات به‌پله‌و پایه و پاره‌ى خۆیان، به‌ڵام ئاستى خزمه‌تگوزارییه‌کان له‌قه‌یراندایه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"ئێمه ده‌وڵه‌تێکین له‌ناو ده‌وڵه‌تێکدا و ڕۆڵى ده‌وڵه‌ت ده‌گێڕن به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاگامان لهئهوهبێت بانکى ناوه‌ندیمان نییه و مافى چاپکردنى دراوى نه‌ختینه‌مان نییه، که گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر کورد مه‌سه‌له سیاسییه‌که و په‌یوه‌ندى نیوان هه‌رێم و عیراق نییه، به‌ڵکو بابه‌تى داراییه".
