په‌که‌که له‌باره‌ى کێشه ناوخۆییه‌کانى یه‌کێتى په‌یامێک بڵاوده‌کاته‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستان (PKK) له په‌یامێکدا له‌باره‌ى کێشه ناوخۆییه‌کانى یه‌کێتى رایده‌گه‌یه‌نێت:" بڕوا و چاوه‌ڕوانى ئێمه ئه‌وه‌یه که ئه‌م قه‌یرانه له رێگه‌ى ئه‌و میکانیزمه خاوه‌ن بڕیارانه‌ى که له کۆنگره‌دا هه‌ڵبژێردراون و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بنه‌ماى په‌ێره‌و و یاساى نێوخۆیى و هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى چاره‌سه‌ر ببێت".
هه‌روه‌ها کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستان (PKK) ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که له قۆناخێکى وه‌هادا باشتر وایه که کێشه ناوخۆییه‌کان به بێ ئه‌وه‌ى که قووڵتر بکرێنه‌وه و لایه‌نه‌کان یه‌کدى تاوانبار بکه‌ن و خه‌سار به به‌ها دیموکراسییه‌کان بگات، له رێگاى ئۆرگانه خاوه‌ن بڕیاره‌کانى حیزبه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێن. له دۆخێکى پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌دا، ئه‌م کێشانه هه‌م کاریگه‌رى نیگه‌تیف له‌سه‌ر YNK داده‌نێن و هه‌م دبنه هۆى لاوازبوونى ئه‌و کار و پیلانانه‌ى که بۆ قوناخى داهاتوو داڕێژراون.
ده‌قى بانگه‌وازى بۆ ئۆرگانه‌کانى خاوه‌ن بڕیار له یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان:
له‌م رۆژانه‌ى دواییدا قه‌یرانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى له ناو یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان دا هاتۆته ئاراوه و وادیاره هه‌رکو ده‌چێت زۆتر ته‌شه‌نه ده‌کات. بڕوا و چاوه‌ڕوانى ئێمه ئه‌وه‌یه که ئه‌م قه‌یرانه له رێگه‌ى ئه‌و میکانیزمه خاوه‌ن بڕیارانه‌ى که له کۆنگره‌دا هه‌ڵبژێردراون و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بنه‌ماى په‌ێره‌و و یاساى نێوخۆیى و هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى چاره‌سه‌ر ببێت.
یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان وه‌کو حزبێک که به‌ڕێز مام جه‌لال تاڵه‌بانى دایمه‌زراندووه هه‌م له بوارى خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى و هه‌م له بوارى دیموکراسى و ماف و ئازادییه‌کاندا خاوه‌ن هه‌ڵوێستێکى گرنگ بووه. له چاو کورد و دۆستانى کوردیشه‌وه، یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان هێشتا هه‌ر خاوه‌نى رۆڵ و میسیۆنێکى وه‌هایه. گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و کێشانه‌ى که له‌م رۆژانه‌ى دواییدا هاتوونه‌ته ئاراوه، له‌سه‌ر بنه‌ماى لێکتیگه‌یشتنى هاوبه‌ش و دیالۆگ له چوارچێوه‌ى میکانیزمه خاوه‌ن بڕیاره‌کانى حیزب‌دا چاره‌سه‌ر بکرێن. یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان نه‌ک ته‌نیا له باشوورى کوردستاندا، به‌ڵکۆ له به‌شه‌کانى دى کوردستان و له هه‌ر شوێنێک که کوردى لێى ده‌ژى خاوه‌ن گرنگی، پێگه و نرخ و به‌هاى تایبه‌ت به خۆیه. هه‌روه‌ها هه‌م له خه‌باتى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى و هه‌م له چاره‌سه‌رکردنى کێشه ناوخۆییه‌کانى کورد له رێگه‌ى دیموکراسیانه و دیالۆگه‌وه خاوه‌ن رۆڵێکى دیاریکه‌ره. له‌و بڕوایه‌داین که وه‌کو وه‌ڵامێک بۆ ئه‌م رۆڵ و چاوه‌ڕوانییانه، به بێ ئه‌وه‌ى که کاته‌که به‌فیڕۆ بدرێت، کێشه‌کان قووڵتر نه‌بنه‌وه و هه‌رچى زووتره چاره‌سه‌ر ببن.
به‌له‌به‌ر چاو گرتنى دۆخى هه‌رێمه‌که ئه‌وه‌مان به باشى بۆ روونده‌بێته‌وه که ده‌رفه‌ت هه‌م بۆ ماینده‌کردنى ده‌سکه‌وته‌کانى گه‌لى کورد هه‌یه هه‌م مه‌ترسى له‌ناوچوونیشیان له‌ئارادایه. له قۆناخێکى وه‌هادا باشتر وایه که کێشه ناوخۆییه‌کان به بێ ئه‌وه‌ى که قووڵتر بکرێنه‌وه و لایه‌نه‌کان یه‌کدى تاوانبار بکه‌ن و خه‌سار به به‌ها دیموکراسییه‌کان بگات، له رێگاى ئۆرگانه خاوه‌ن بڕیاره‌کانى حیزبه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێن. له دۆخێکى پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌دا، ئه‌م کێشانه هه‌م کاریگه‌رى نیگه‌تیف له‌سه‌ر YNK داده‌نێن و هه‌م دبنه هۆى لاوازبوونى ئه‌و کار و پیلانانه‌ى که بۆ قوناخى داهاتوو داڕێژراون. ئه‌مه‌ش هه‌م زه‌ره‌ر به یه‌کێتى نیشتمانى ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌م به دۆزى ئازادى و دیموکراسى گه‌لى کوردستان.
ئێمه وه‌ک پارتى کرێکارانى کوردستان هه‌میشه رۆڵ و کاریگه‌رى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان‌مان له تێکۆشانى ئازادیخوازى گه‌لى کورددا به هه‌ند وه‌رگرتووه و به گرنگمان زانییوه. هه‌میشه گرێدراوى ئه‌و هه‌ستى دۆستایه‌تى و هاوڕێیه‌تییه‌ى نێوان سه‌رۆک مام جه‌لال تاڵه‌بانی، مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و رێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بووین و بۆچوونى ئه‌وانمان بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان له رێگاى لێکتێگه‌یشتنى هاوبه‌شه‌وه به بنه‌ما وه‌رگرتووه. له قۆناخى داهاتووشدا بۆ ئه‌وه‌ى که رۆڵ و میسیۆنى یه‌کێتى نیشتمانى کورستان له سه‌ر ئه‌م رێبازه به‌ڕێوه‌بچێت، چ ئه‌رک و به‌رپرسیارێتییه‌ک بکه‌وێته سه‌ر شانمان ئاماده‌ین جێبه‌جێ بکه‌ین. به پێویستى ده‌زانین که ئه‌م کێشانه‌ى دوایی، به بێ ئه‌وه‌ى ببنه مایه‌ى خۆشحاڵى نه‌یاران و دوژمنانى گه‌لى کورد و زه‌ره‌رمه‌ندبوونى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان، هه‌ر هه‌رچى زووتره چاره‌سه‌ر بکرێن.
کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستان PKK
14ى ته‌مموزى 2021
