لاهور شێخ جه‌نگى گه‌یشته باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مشه‌و لاهور شێخ جه‌نگى "هاوسه‌رۆک"ى یه‌کێتى گه‌یشته باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى حزبه‌که‌ى و بڕیاره چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌ڕێوه بچێت.
تا ئێستا کێشه‌کانى نێوان بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى چاره‌سه‌ر نه‌کراوه‌و نێوه‌ندگیرییه‌کانیش له‌نێوان هه‌ردوولادا به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان.
دوو سه‌رچاوه‌ى سه‌رکردایه‌تى و په‌رله‌مانتارێک بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌یان دووپاتکرده‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى کۆبونه‌وه و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌شێک له مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌رکردایه‌تیدا ده‌کرێت و هه‌وڵ له ئارادایه که بافڵ تاڵه‌بانى به‌شداریبکات، به‌ڵام تا ئێستا یه‌کلانه‌بووه‌ته‌وه بافڵ تاڵه‌بانى ده‌چێته ئه‌و کۆبونه‌وه یاخود نا.
زانیارى زیاتر بڵاوده‌که‌ینه‌وه...
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
