میدیاى یه‌کێتى: کۆبونه‌وه‌ى هه‌ردوو هاوسه‌رۆک له‌مه‌کته‌بى سیاسى ئه‌رێنى بووه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه و ئاڵۆزییه‌کان به‌به‌شدارى بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى کۆبووه‌وه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ند بڕیارێکى گرنگ دران.
میدیاى فه‌رمى یه‌کێتى بڵاویکرده‌وه که مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان به به‌شدارى ھه‌ردوو ھاوسه‌رۆک کۆبووه‌وه، به مه‌به‌ستى ھه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه و ئاڵۆزییه‌کانى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ند بڕیارێکى گرنگ دران.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه، یه‌کڕیزى یه‌کێتى و پابه‌ند بوون به‌رامبه‌ر به که‌سوکارى شه‌ھیدان و جه‌ماوه‌ره‌که‌ى و خه‌ڵکى کوردستان به گشتى له ئه‌وله‌ویه‌تى خه‌باته.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
