چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى یه‌کێتى سپێردرا به پلینیۆم
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مشه‌وى هه‌ردوو هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى، بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى له‌باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى، بریاردراوه که چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوانیان له به‌ستنى پلینیۆمدا چاره‌سه‌ر بکرێت.
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له به‌رپرسانى یه‌کێتى ده‌ستکه‌وتووه، هه‌ردوو هاوسه‌رۆک ره‌زامه‌ندیان نیشاندا که له‌رووى میدیاییه‌وه هێرش نه‌کرێته سه‌ر یه‌کترى، هه‌ردوولا ئاماده‌ن به‌زووترین کات پلینیۆم سازبکرێت و هاوسه‌رۆکى هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و سکرتێرێکى گشتى و دوو جێگیر دیارى بکرێت.
هاوکات، ئه‌وه‌ش دووپاتکراوه‌ته‌وه ئه‌و گرژییانه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو روویاندا هێور بکرێته‌وه‌و دواى پشووه‌کانى جه‌ژنى قوربان کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى ئه‌نجام بدرێت.
له‌لایه‌کى دیکه‌وه میدیاى فه‌رمى یه‌کێتى پاشگرى هاوسه‌رۆکى بۆ لاهور شێخ جه‌نگى نوسیووه‌و پاشگه‌زبوونه‌وه له‌و بریاره‌ى که پێشتر بۆ لاهور شێخ جه‌نگى وشه‌ى هاوسه‌رۆکیان نه‌ده‌نوسى.
