زانیارى نوێ له‌سه‌ر کۆبونه‌وه‌که‌ى ئه‌مشه‌وى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مشه‌وى هه‌ردوو هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى، بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى له‌باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى، ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى بریار له‌سه‌ر چۆنێتى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان ده‌دات.
ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ئه‌وان وه‌ک هاوسه‌رۆک هیچ کێشه‌یه‌کیان نه‌ماوه ئه‌وى تر‌ى که‌وتۆته سه‌ر ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى، واتا کێشه‌که نه‌ما و بریارى سه‌رکردایه‌تى ده‌وێت".
هه‌روه‌ها وتیشى:" ده‌مێکه لیژنه‌یه‌ک بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ى په‌یره‌وى ناوخۆى یه‌کێتى دانراوه، زووتریش ده‌مانزانى که‌موکورتى له په‌یره‌ودا هه‌یه".
هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه "تا په‌یره‌وى ناوخۆ هه‌مورار نه‌کرێته‌وه ناتوانین هیچ گۆرانکارییه‌ک بکه‌ین، ده‌سه‌ڵاتى گۆرینى په‌یره‌ویش لاى سه‌رکردایه‌تییه‌و له کۆنگره بریارمان له‌سه‌ر داوه".
له‌لایه‌کى دیکه‌وه به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له به‌رپرسانى یه‌کێتى ده‌ستکه‌وتووه، هه‌ردوو هاوسه‌رۆک ره‌زامه‌ندیان نیشاندا که له‌رووى میدیاییه‌وه هێرش نه‌کرێته سه‌ر یه‌کترى، هه‌ردوولا ئاماده‌ن به‌زووترین کات پلینیۆم سازبکرێت و ئه‌و گرژییانه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو روویاندا هێور بکرێته‌وه‌و دواى پشووه‌کانى جه‌ژنى قوربان کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى ئه‌نجام بدرێت.
