ڕۆژئاڤاى کوردستان ده‌ستوره‌که‌ى هه‌موارده‌کاته‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌مه‌به‌ستى به‌رجه‌سته‌کردنى دیموکراسیه‌تى زیاتر، خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا رایگه‌یاند که بڕیاریدا به هه‌موارکردنه‌وه‌ى په‌یمانى کۆمه‌ڵایه‌تى(ده‌ستور) له دوو مانگى داهاتوودا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ى ته‌موزى 2021، ئه‌نجومه‌نى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا بڕیاریدا، که په‌یمانى کۆمه‌ڵایه‌تیى(ده‌ستور) هه‌مواربکاته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌کى به‌رفراوان پێکهیندراوه، که هه‌موو به‌شه‌کانى کۆمه‌ڵگاى تێیدا ئه‌ندامن.
هه‌موارکردنه‌وه‌ى په‌یمانى کۆمه‌ڵایه‌تیى باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا به ئامانجى ئه‌وه‌یه، که له‌و په‌یمانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا به‌رزترین ئاستى دیموکراسیى تێدا په‌یره‌وبکرێت و که‌موکورتییه‌کانى ده‌ستنیشان بکرێت.
به‌پێى ئه‌و به‌رنامه‌ى بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ى په‌یمانه‌که دانراوه، ده‌بێت له‌ماوه‌ى دوو مانگى تردا بنوسرێته‌وه و ته‌واوبکرێت.
بۆ یه‌که‌م جار له 21-12- 2014، به به‌شداریى کورد، عه‌ره‌ب، چه‌رکه‌س، ئه‌رمه‌ن، سوریانی، تورکمان و هه‌موو پێکهاته جیاوازه‌کانى کۆمه‌ڵگا، په‌یمانى کۆمه‌ڵایه‌تیى نووسرایه‌وه و بوو به بناغه‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى دیموکراتیی.
له 29-12-2016 به‌هۆى پێشکه‌وتنى سیستمى ڕۆژئاواى کوردستان و ڕزگارکردنى چه‌ند ناوچه‌یه‌کى دیکه‌ى باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا، په‌یمانه‌که هه‌موار کرایه‌وه، ئێستاش جارێکى دیکه هه‌موار ده‌کرێته‌وه.
له 94مادده پێکدێت و گرنگترین و جیاوازترین بڕگه و مادده‌ى ده‌ستووره‌که له ئاستى جیهانییدا ئه‌وه‌یه، که خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى پابه‌ند ده‌کات، به به‌شداریى ژن به‌ڕێژه‌ى 50٪، واته هاوسه‌نگیى ته‌واوى ڕه‌گه‌زیی، ده‌پارێزێت.
