" لاهور شێخ جه‌نگى ته‌نها ده‌سه‌ڵاته داراییه‌کانى راده‌ست کردووه"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
تۆڕى هه‌واڵى ژیان که نزیکه له لاهور شێخ جه‌نگى بڵاویکرده‌وه که" لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى ته‌نها ده‌ستبه‌ردارى ده‌سه‌ڵاتى دارایى بووه و ده‌سه‌ڵاته‌کانى دیکه‌ى وه‌ک هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى ماوه".
سایتى هه‌واڵى ژیان ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ى ته‌موز بڵاویکرده‌وه که له‌سه‌رچاوه‌یه‌کى نزیکى لاهور شێخ جه‌نگى له کۆبوونه‌وه‌که‌ى دوێنێى هه‌ردوو هاوسه‌رۆکدا لاهور شێخ جه‌نگى ته‌نیا ده‌سه‌ڵاته داراییه‌کانی راده‌ستی بافڵ تاڵه‌بانی کردووه و ئه‌گه‌رنا هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی هاوسه‌رۆکی ماوه.
ئه‌وه‌ش هاتووه که "لاهوری شێخ جه‌نگی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی هاوسه‌رۆکی هه‌یه له‌ئه‌نجامدانی چالاکی حیزبی‌و به‌ڕێوه‌بردنی یه‌کێتی، به‌ڵام جاران هه‌موو کاروبارێکی دارایى ده‌بوو ئیمزای هه‌ردوو هاوسه‌رۆکی له‌سه‌ر بێت، ئێستا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ته‌نیا لای بافڵ تاڵه‌بانی ماوه‌ته‌وه ".
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که ئه‌مڕۆ 17ى ته‌موزى 2021، به‌بریارى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى که تێیدا هاتووه"تێکراى ده‌سه‌ڵاته‌کان راده‌ستى بافڵ تاڵه‌بانى کرداون تا کاتى هه‌موارکردنه‌وه‌ى په‌یره‌و".

