له‌باره‌ى تیرۆرى به‌هرۆزى ڕه‌حیمی راگه‌یه‌ندراوێک بڵاوده‌کرێته‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فیدراسیۆنى سه‌راسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراقى ئیدانه‌ى تیرۆرکردنى به‌هرۆزى ره‌حیمی، په‌نابه‌رى کوردى ئێران له سلێمانى ده‌کات و رایده‌گه‌یه‌نن:" هه‌ربۆیه ئێمه حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌رپرس ده‌که‌ین له‌ده‌ستبه‌جێ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیرکردنى تاوانباران و به سزا گه‌یاندنیان."
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ى ته‌موزى 2021، فیدراسیۆنى سه‌راسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراقی، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به به‌رپرس له دابینکردنى ئه‌منیه‌ت و سه‌لامه‌تى بۆ په‌نابه‌رانى ئێرانى له هه‌رێمى کوردستان داده‌نێت.
رۆژى چوار شه‌ممه 14/7/2021 (به‌هرۆزى ڕه‌حیمی) په‌نابه‌رى کوردى ئێران، له‌گوندى (ژاڵه)ى نێوان سلێمانى و عه‌ربه‌ت له‌کاتى چونى بۆ سه‌ر کارى پاسه‌وانی، له‌لایه‌ن چه‌کدارێکه‌وه له‌نێو ئۆتۆمبیلێکه‌وه ده‌درێته به‌رده‌ستڕیژى گولـله‌و دواى گه‌یاندنى به نه‌خۆشخانه، ژیان له‌ده‌ستده‌دات
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى فیدراسیۆنى سه‌رانسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراقى:
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌رپرسه له دابینکردنى ئه‌منیه‌ت و سه‌لامه‌تى بۆ په‌نابه‌رانى ئێرانى له هه‌رێمى کوردستان.
سه‌باره‌ت به تیرۆرى په‌نابه‌ر به‌هرۆزى ره‌حیمی
رۆژى چوار شه‌ممه 14/7/2021 (به‌هرۆزى ڕه‌حیمی) په‌نابه‌رى کوردى ئێران، له‌گوندى (ژاڵه)ى نێوان سلێمانى و عه‌ربه‌ت له‌کاتى چونى بۆ سه‌ر کارى پاسه‌وانی، له‌لایه‌ن چه‌کدارێکه‌وه له‌نێو ئۆتۆمبیلێکه‌وه ده‌درێته به‌رده‌ستڕیژى گولـله‌و دواى گه‌یاندنى به نه‌خۆشخانه، ژیان له‌ده‌ستده‌دات.
به‌هرۆزى ڕه‌حیمى ماوه‌ى 10 ساڵه له‌کوردستانى عێراق، زۆنى سه‌وز، له‌ژێر سایه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ژیانى مه‌مره‌و مه‌ژى به‌سه‌ر ده‌بات. سه‌ربارى سه‌ختى ژیان و گوزه‌ران و نائه‌منى و زۆرجار فشارى ده‌زگاکانى ئاسایش له گرتن و سوکایه‌تیپێکردنى په‌نابه‌رانى ئێرانی، هه‌میشه ترسیان له‌وه هه‌بوه راده‌ستى جمهورى ئیسلامى ئێران بکرێنه‌وه. ئه‌مه له‌کاتێکدایه (به‌هرۆزى ڕه‌حیمی)و ده‌یان په‌نابه‌رى دیکه‌ى سیاسى له‌رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروبارى په‌نابه‌ران خۆیان ناونوسکردوه‌و له‌چاوه‌ڕوانى گه‌یاندنیانن به وڵاتى سێیه‌م، به‌ڵام رێکخراوى ناوبراو نه‌ک بێده‌ربه‌سته له‌به‌رامبه‌ر رێزگرتن له ماف و داواکارییه‌کانى ئه‌وان، به‌ڵکو بێده‌نگ و نابه‌پرسانه به‌رامبه‌ر تیرۆریزمى جمهورى ئیسلامى ئێران که هه‌ڕه‌شه‌یه‌کى به‌رده‌وامه بۆ سه‌ر ژیان و سه‌لامه‌تى په‌نابه‌ران، تائیستا ده‌ستى ڕه‌شى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌گریسه گه‌یشتۆته گیانى سه‌دان هه‌ڵسوڕاوى سیاسى په‌نابه‌رانى ئێرانى له‌کوردستان. بێباکى ئه‌م ده‌زگایه‌ى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له ئاستى ژیان و ئه‌منیه‌تى په‌نابه‌راندا به‌ڕاده‌یه‌که که چه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ر له‌به‌رده‌مى باره‌گاکه‌یداو به‌به‌رچاوى ئه‌وه‌وه په‌نابه‌رێک ئاگرى له خۆى به‌ردا، ته‌نانه‌ت ئاماده نه‌بون ئاگرى جه‌سته‌ى ئه‌و په‌نابه‌ره بکوژێننه‌وه‌و به داخه‌وه دواتر گیانى له ده‌ستدا.
ئێمه له فیدراسیۆنى سه‌راسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراقى به‌توندى ئیدانه‌ى تیرۆرى (به‌هرۆزى ڕه‌حیمی) ده‌که‌ین و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاراسته‌ى که‌سوکارو هاوڕێیان و دۆستانى (به‌هرۆزى ڕه‌حیمی) ده‌که‌ین و له‌م خه‌مه قورسه‌دا له‌پاڵیان ڕاده‌وه‌ستین. به‌پێى هه‌مو پێوانه‌یه‌کى حکومه‌تى له دونیادا په‌نابه‌ران له هه‌ر وڵاتێک ده‌بێ ئاسایشیان له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه بپارێزرێ. هه‌ربۆیه ئێمه حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌رپرس ده‌که‌ین له‌ده‌ستبه‌جێ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیرکردنى تاوانباران و به سزا گه‌یاندنیان، هاوکات پشتیوانى ته‌واوى خۆمان له داواکارییه‌کانى په‌نابه‌رانى ئێرانى به‌رامبه‌ر به‌رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ده‌رده‌بڕین و به‌رپرسیان ده‌که‌ین له ئه‌منیه‌ت و سه‌لامه‌تى ئه‌و په‌نابه‌رانه. ئه‌رکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانیشه به‌رپرسیارێتى بۆ دابینکردنى ژیانێکى ئامن و ئاسایش بۆ په‌نابه‌ران و خێزان ومناڵیان له‌ئه‌ستۆ بگرێ تا ئه‌وکاته‌ى پرۆسه‌ى گواستنه‌وه‌یان بۆ وڵاتى سێیه‌م مه‌یسه‌ر ده‌بێ.
هاوکاتیش ڕایده‌گه‌یه‌نین که پێویسته په‌نابه‌رانى ئێرانى سه‌ر به هه‌ر حزب و لایه‌نێکى سیاسین زیاتر خۆیان بپارێزن و هیچ جۆره خۆشخه‌یاڵیه‌کیان نه‌بێ به‌وه‌ى که ده‌سه‌ڵاتى کوردى ئاسایشیان دابین بکات، له کاتێکدا که ده‌زگاکانى موخابه‌راتى وڵاتانى دونیا‌و ناوچه‌که له کوردستاندا هێلانه‌ى خۆیان داناوه.
فیدراسیۆنى سه‌راسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراقی
17/7/2021
