هێمن هەورامی: حكومەت هەواڵی خۆش دەداتە هاوڵاتیان

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند:" لەم هەفتەیە حکومەت کۆدەبیتەوە و هەواڵی خۆش دەبیستن".

ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی ته‌مموزی 2021، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند:"  لەم هەفتەیەدا حکومەتی هەرێم لەبارەی چەند پرسێك كۆدەبێتەوە كەیەكێك لە پرسەكان مووچەی مووچەخۆرانە و هەواڵی خۆش دەبیستن".

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان راشیگەیاند:" پرۆژەیاسای بودجە بیتە پەرلەمانیش سودی نابێت چونکە مانگێکی دەوێت لە پەرلەمان لە وەزارەتی دارایش مانگێک تا دەردەچێت، بۆیە ئامادەکاری بۆ یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو بکرێت و بەیانی دارایش بۆ ئەمساڵ هەبێت".

سەبارەت بە پرسى کشانەوەى پارتى لە هەڵبژاردنەکانى عێراق هەورامى کە ئەندامى سەرکردایەتی پارتیشە، روونیکردەوە، هیچ بریارێکی لەو جۆرە نییەو ئەگەر پرسى کشانەوە هەبێت ئەوا هەموو لایەنە کوردستانییەکان یەک هەڵوێستی نیشتیمانیان دەبێت کە بکشێنەوە یان بەشدارى بکەن.

وابریار بوو ئەمرۆ حكومەت لەسەر چەند پرسێك كۆبۆتەوە و بەڵام بەپێی زانیاریەكان بەهۆی ئامادەنەبونی جێگری سەرۆكی حكومەت، قوباد تاڵەبانی، كۆبونەوە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار