كورسیەكەی زاخۆ بۆ یەكگرتوو یەكلابۆوە
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەندامێکی وەفدێكی چاودێریی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند:" کێشەی کورسییەکەی زاخۆ لە بەرژەوەندی یەکگرتوو یەکلابوویەوە و عومەر کۆچەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا".
لە بازنەی دووەمی دهۆک کە زاخۆیە، سەگڤان یوسف، كاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بە پلەی یەکەم سەرکەوتووە، بەڵام لەسەر پلەی دووەم، رکابەرییەکی تووند لەنێوان عەبدولواحید ئەحمەد، كاندیدی پارتی و عومەر کۆچەر، كاندیدی سەربەخۆ (یەکگرتوو پاڵپشتی دەکات) هەیە.
موسەننا ئەمین، كاندیدی سەرکەوتووی یەکگرتوو و ئەندامی وەفدی چاودێریی ژماردنەوەی دەنگەکان لە بەغدا لە فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی: "کێشەی کورسییەکەی زاخۆ لە بەرژەوەندیی یەکگرتوو یەکلابوویەوە و دوای ژماردنی 88 سندووق کە کێشەی تێدا بوو دەرنجام، كاندیدەکەی یەکگرتوو سەرکەوت".
بەوتەی موسەننا ئەمین ئەنجامەکان بەمشێوەن کە عومەر کۆچەر 4 هەزار و 36 دەنگ، عەبدولواحید ئەحمەد سلێڤانەیی 3 هەزار و 53 دەنگ و جیاوازییەکانیان 936 دەنگە.
