مه‌سرور بارزانی 15 ملیار بۆ گەرمیان خەرج دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، بڕیاردرا بە خەرجكردنی زیاتر لە 15 ملیار دینار بۆ جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەك لە سێكتەرە جیاجیاكان لە ئیدارەی گەرمیان.

ئەمڕۆ هەینی 15ی تشرینی یەکەمی 2021، لە راگەیەندراوێكدا فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویکردەووە،" له‌ چوارچێوه‌ی بەرژەوەندی گشتی و جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیانی كوردستان.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ''مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا به‌ ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی 15 ملیارو 826 ملیۆن دینار بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پڕۆژه‌ له‌ سێكته‌ره‌ جیاجیاكانی (ڕێگه‌وبان، ئاو، ته‌ندروستی، شاره‌وانیه‌كان، په‌روه‌رده، ئاودێری، كاره‌با وئاوەدانکردنەوە)، له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان."

ئەوەشخراوەتەڕوو، "ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌و قۆناغ به‌ قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئیداره‌ی گه‌رمیان خه‌رج ده‌كرێت."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار