كۆمسیۆن: تائێستا 356 سكاڵامان بەدەست گەیشتووە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعیراق ئاشكرایكرد، لەئێستادا رێوشوێنی پێوستیان گرتووەتە بەر بۆ بەدواداچوونی ئەو سكاڵایانەی لەدەنگدانی تایبەت و گشتی ئەنجوومەنی نوێنەران بەدەستیان گەیشتووە.

حەسەنێت لەیس، بەرپرسی بەشی سكاڵا لەكۆمسیۆن، ئەمڕۆ هەیینی ئاشكرایكرد، لەدەنگدانی تایبەت و گشتی 356 سكاڵایان بەدەست گەیشتووە، بەشێوەیەك 27 یان تایبەتن بە دەنگدانی تایبەت و 329 یان تایبەتن بەدەنگدانی گشتی.

وتیشی، سكاڵاكان پۆلێن دەكرێن بۆ سوور، ئەویش ئەو سكاڵایانە دەگرێتەوە كەكاریگەریان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەبێت، لەگەڵ سكاڵای سەوز كەلەئێستادا  لێكۆڵینەوەیان لەسەر دەكرێت، هەر سكاڵایەكیش یەكلا بووەوە لەلایەن ئەنجوومەنی كۆمسیاران بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.

بەگوێرەی یاساكانی كۆمسیۆن، حەوت رۆژ دیاریكراوە بۆ پێداچوونەوە بە سكاڵاكان، دواتر لەماوەی 10 رۆژدا دەسەڵاتی دادوەری بڕیاری پێویستیان لەبارەوە دەدات، دواجار ئەنجامەكان رادەگەیەنرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار