عێراق پارە دزراوەكانی وەردەگرێتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

دەستەی دەستپاکی بڕی ئەو پارانەی  ئاشکرا کرد کە بە دزی و بردن لە عێراق براونەتە دەرەوە یان لە ناوخۆی وڵاتدا بوون زیاتر لە دوو ملیار دۆلاریش بڕیاری گەڕاندنەوەی دراوە.  

موعتەز عەباسی، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی گەڕاندنەوەی پارەكان لە دەستەی دەستپاكی عێراق، رایگەیاند: كۆی ئەو پارە براو و دزراوانەی تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ گەڕێندراونەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت پێکهاتووە لە یەك ملیار و ٤١٧ ملیۆن و ٩٨٤ هەزار دۆلار و ٣٣ ملیۆن و ٥٨٢ هەزار و ٧٢٥ یۆرۆ، دوو ملیۆن و ٣٢٩ هەزار و ٥٢١ پاوەندی بەریتانی، ٩٥١ ملیار و ٤٢٨ ملیۆن و ٢٦٣ هەزار دیناری عێراقی و ٧٢٠ هەزار و ٥٢٩ دیناری ئوردنی و سێ هەزار و ٦٥٢ فرەنكی سویسری بووە.

ئەو بە میدیای فەرمی عێراقی ڕایگەیاندووە، دەستەی دەستپاكی دەستیگرتووە بەسەر ١٤ خانوبەرە و پێنج پشكی كۆمپانیای جۆراوجۆردا.

عەباسی وتوشیەتی: چوار ملیۆن و ١٧٠ هەزار دۆلاری دیکە لە دەرەوەی وڵات دەستی بەسەردا گیراوە و چاوەڕوانی گەڕاندنەوەیانین و كۆی ئەو پارانەش كە بڕیاری گەڕاندنەوەیان دراوە، دوو ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلارە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار