سەدر: حكومهتی داهاتوو جێگەی سازانی سیاسی نییە
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەندامی لیژنەی دانوستانکاری رەوتی سەدر، ڕایگەیاند، "حکومەتی داهاتوو جێگەی سازان سیاسی نییە" دەشڵێت، " کاندیدمان بۆ سەرۆک وەزیران ئامادەیە".
نەسار روبەیعی سەرۆکی دەستەی سیاسی سەدر و ئەندامی لیژنەی دانوستانکار بە ئاژانسی هەواڵی عێراق- ی ڕاگەیاند، "حکومەتی داهاتوو حكومهتى سازان نیه و دەبێتە حکومەتێک کە لەلایەن لایەنە سیاسییەکانەوە بەڕێوەدەبرێت و نابێتە سەر کۆدەنگی سیاسی بۆ ئەوەی کێشەی هەموو پێکهاتەکان بێت و ئۆپۆزسیۆن لە هەموو پێکهاتەکان بێت".
وتیشی،"ڕەوتی سەدر سیستهمى پشك پشكێنه دهكاته سیستهمى نیشتمانى" ،و ئەوەشی وت "کوتلەی سەدر بە ئاشکرا رایدەگەیەنێت کە کاندیدی ئەوان بۆ سەرۆکوەزیران لە لایەن ڕەوتی سەدرەوەیە".
ئاماژهى بهوهكرد،"حکومەتی داهاتوو ڕاستەوخۆ بەرپرسیارە لە ڕەوتی سەدر و هەموو شکستەکان له ئهستۆ دهگرێت".
سەدرییەکان کە براوەی هەڵبژاردنی 10-10ـەن چاویان لە گرتنە دەستی پۆستی سەرۆکوەزیرانە بۆ خۆیان. دەوڵەتی یاسای نووری مالیکیش رایگەیاندووە، هاوئاهەنگییەکانیان بەردەوامن بۆ پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی بەمەبەستی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و دەڵێن، هەوڵی زۆر هەیە بۆ قایلکردنی رەوتی سەدر بۆ بەشداریکردن لە چوارچێوەی ئەم هاوئاهەنگییە.
تاوەکو دێت شەڕی لایەنە سیاسییەکانی نێو ماڵی شیعە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران و پێکھێنانی حکومەتی داھاتووی عێراق گەرمتردەبێت، دواجار ھەر لایەنێک بتوانێت زیاتر لە 167 کورسیی پەرلەمانی لەھاوپەیمانییەتییەک کۆبکاتەوە، ئەویان سەرۆکوەزیران دەستنیشان دەکات و کابینەی داھاتووی حکومەتی عێراق پێکدەھێنێت.
