مامۆستایانی وانەبێژ بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كرد
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە بەشێک لە شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ دەستیپێکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2021، خۆپیشاندانی وانەبێژان لە شاری سلێمانی لەبەردەم بینای پەرورەدی گشتی دەستیپێکرد و لە راگەیەنراوێكدا كە ئاراستەی حكومەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستانیان كردوە، داوا دەكەن حكومەت بەبێ جیاوازی و لەسەر بنەمای خزمەت و ساڵانی دەرچوون، هەلی دامەزراندنی هەمشەییان بۆ بڕەخسێنێت.
داواش دەكەن لەكاتی دامەزراندنیاندا بە هەمیشەیی پێویست دەكات ساڵانی خزمەتیان بۆ هەژماربكرێت و وەڵامی هەردوو داواكارییەكانیان لە زوترین كاتدا بدرێتەوە، بەپێچەوانەوە تا جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان ناگەڕێنەوە بۆ هۆڵەكانی خوێندن.
هەر بەپێی زانیارییەکان، هەر ئەمڕۆ بەشێك لە مامۆستایانی وانەبێژ لە قەزایی ڕانیە و قەڵادزێ و هەڵەبجە و گەرمیان و دەربەندیخان و سنوری بەردەڕەش گردبونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجام داو داوای دامەزراندنی هەمیشەیی و پێدانی شایستە داراییەکانیان دەکەن.
