كۆمسیۆن: لە 95% ژماردنەوەی دەنگەكان كۆتایی هاتووە
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان لەعێراق رایگەیاند:" 95% ی ژماردن و جیاكردنەوەی دەنگەكان لە سێ ھەزار و 681 وێستگە تەواوكراون".
ئەمڕۆ شەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2021،عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی راگەیاندن لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئاشكرایكردووە، تا ئێستا 95% ی ژماردن و جیاكردنەوەی دەنگەكان لە سێ ھەزارو 681 وێستگە تەواوكراون.
عیماد جەمیل، باسی لەوەشكردووە، ئەنجامەكانی ژماردن و جیاكردنەوەی دەنگەكان بەدەست و ئەلیكترۆنی ھاوچەشن بوون.
راشیگەیاندووە، تائێستا 356 تانە لەسەر ئەنجامە بەراییەكانی ھەڵبژاردنەكانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆمسیۆن تۆماركراون و گوتی: "تا ئێستا كۆمیسیۆن 85%ی تانەكانی تەواوكردووە".
عیماد جەمیل، ئاماژەی بەوەشداوە، ئەنجوومەنی كۆمیسیاران، بڕیاری خۆی لەبارەی تانەكانەوە دەدات.
